»  پەڕەموچ
بۆ شاپورەكان
عارف كوردە


شاپورەكان گیانیان
بە ئێمە سپارد
دەستییان بۆ ئیمە هەڵبری
لەبەرانبەر عەرشی ستەم
وتییان نەخێر..
شاپورەكان گیانیان بەختكرد
خێوەتگاكان سووتان و
مناڵێكی ئاوارەی ؛
خانووە قورەكانی شیراتۆن
بۆ نانێك مرد
پێنووسەكانیان سەربڕی و
رۆژنامەكان بوون بە بەرد
بۆن سۆی قژی ژنێك
كوچەو كۆڵانی پڕ كرد
قیژەی منارەیەك
گوێچكەی بروسكەی كەڕ كرد
ترسنۆكی بە سەر شۆڕی هەڵات
بەزیوی فرمێسكی تیمساحی دەرژد
تفەنگێكی سەر بەرەو خوار
دەستی بۆ ناو گەڵی دەبرد
چراكان كوژانەوەو
زانكۆ بوو بە ئاشی نەزان
شاپورەكان گیانیان بەخشی
دەست گێرەكانی شێخەڵا
پارووەكانیان لە دەم؛
كەوتە خوارەوەو
نەهەنگێك قووتی دا..
دەستە بچوكەكانی ترافیك لایتەكان
لەسەرمادا هەڵده لەرزن و
بێ ئاگردان مانەوە
دڵیان بووە بە پایزو
گەڵا .. گەڵا بەر دەبنەوە..!
شاپورەكان بوون بە مۆم و
كۆلیتە تاریكەكانیان روناك دەكردەوەو
ئەم تونێڵەیان بۆ ئێمە جێهێشت
ئێمەش.. لە ئۆقیانووسی كپ بووندا
بێباك لێی نووستووین..!

‌ 339 جار بینراوه‌
5/13/2017 11:05:57 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved