»  پەڕەموچ
گلەیی
گوڵاڵە پشدەری

لە ناو خەوی شیرینی شەوێك،
تێلەكەكم بە قەد قورسایی دەستاڕێك،
پڕگلەیی لە ئافەریدەگار،
بە كۆڵم،
بۆفرۆشتنی بردە بازار،
بەڵام.. كە گەیشتم،
راوەستابوون پۆلێك ژن،
بە سەرپۆشی شندڕەوە،
باڵاپۆشی رەش و رزیوەوە،
بە پێڵاوی بەردین،
بە روخساری خەمگین،
دیتم،
كۆڵی ئەوان بە كێشتر بوو،
ئێشەكانیان گەورەتر بوو،
شەرمەزار بووم،
پەشیمان بووم،
لە هێنانی تێلەكەی خۆم،
ئیدی شەرت بێ،
هەرگیزنەیكەم،
 هیچ گلەییەك،
 لە ئافەریدەگاری خۆم!

‌ 614 جار بینراوه‌
5/13/2017 11:07:24 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved