»  شۆک
كەركوك.. گەنجێك خۆی دەكوژێت




گەنجێك لە گەرەكی رەحیماوای شاری كەركوك بە دەمانچە خۆی دەكوژێت و پۆلیسی شارەكەش هۆكاری خۆكوشتنەكەی بۆ بوونی نەخۆشی دەروونیی دەگەرێنێتەوە.
عەقید نەوزاد ستار؛ بەرێوبەری بنكەی پۆلیسی رەحیماوا، بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”رۆژی سێشەممە (9 / 5 / 2017) ئاگاداركراینەوە لە بوونی تەرمێك نزیك پردی عەلی عەسكەری و تیمەكانمان دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی روداوەكە دەركەوت تەرمی گەنجێكە، كە ئاسەواری فیشەكێك بە ملیەوە بوو”.
بەرێوبەری بنكەی پۆلیسی رەحیماوا، ئاشكراشیكرد:”دوای لێكۆلینەوە دەركەوت ئەو گەنجە ناوی (ه . ف) تەمەنی (19) ساڵە و رۆژێك بەر لە خۆكوشتنی لەماڵ دەرچووە”، روونیشیكردەوە:”دوای پشكنینی پزیشكی دادی دەركەوتووە ئەو گەنجە بە دەمانچە فیشەكی بە ملی خۆیداوە و بەپێی وتەی باوكیشی نەخۆشی دەروونی هەبووە”.

‌ 346 جار بینراوه‌
5/13/2017 11:11:39 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved