»  باران
ژنە زیندانیكراوی كورد مان لە وەرگرتنی چارەسەری تەندروستی دەگرێت



ژنە زیندانێكی سیاسی كورد لە زیندانی (خۆی)ـی لە شاری ورمێ، مانی لە خواردنی دەرمانی چارەسەری نەخۆشییەكانی گرتووە و رەوشی تەندروستی رووی لە خراپی كردووە.
ئەمیر سالاری داودی، پارێزەری زەینەب لە نامەیەكیدا بۆ رای گشتی، رونیكردۆتەوە؛ كە رەوشی تەندروستی زەینەب تادێت خراپ دەبێت و بەتایبەت چاوەكانی بەرەو كوێربوون دەچن و ئەو خانمە هەرچییەكی لێبێت لە زیندان لە ئەستۆی بەرێوبەرانی زیندان و فەرمانگەی دادوەری ورمێیە، چونكە بەهۆی خراپی مامەڵەی نێو زیندانەوە مانی لە خواردنی چارەسەریی گرتووە.
شایەنی وتنە؛ زەینەب جەلالیان لە (16)ی ئازاری ئەمساڵەوە مانی لە خواردنی دەرمان گرتووە و ئەو خانمە ماوەی (11) ساڵە لە زیندانە.

‌ 239 جار بینراوه‌
5/13/2017 11:16:29 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved