»  باران
تەرمی ژنێكی دووگیان لە كەركوك دەدۆزرێتەوە




سەرچاوەیەك لە پۆلیسی كەركوك، رایگەیاند:"رۆژی دووشەممە (8 / 5 / 2017) تەرمی ژنێكی دووگیان بە كوژراوی لە نزیك هێڵی شەمەندەفەر لەسەر شەقامی فرۆكەخانە دۆزراوەتەوە".
بەپێی سەرچاوەكەی پۆلیسی كەركوك؛"كوژراوە نەناسراوە و تەمەنی لە نێوان (18 بۆ 20) ساڵ دەبێت"، روونیشیكردەوە:"ئاسەواری لێدانی بە ئامێری تیژ وەك چەقۆ بە ملی كوژراوەكە هەبووە".
ئەمە و ئاشكراشیكرد:"دوای رەوانەكردنی تەرمەكە بۆ پزیشكی دادی بە مەبەستی پشكنین و لێكۆڵینەوە، دەركەوتووە كوژراوەكە دووگیانە و كۆرپەیەك لە سكیدایە".
‌ 326 جار بینراوه‌
5/13/2017 11:17:10 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved