»  هەمەڕەنگ
“گەشتی زەمەنی” لەخەونەوە بۆ راستی



هربریت جۆرج وێڵز كە لە ساڵی 1881 رۆمانی ئامێری زەمەنی نووسی بووە داهێنەری بیرۆكەی گەشت لە رێی زەمەنەوە، بەڵام ئێستا زاناكان كار بۆ ئەوەدەكەن ئەو خەیاڵە بكەن بە ئەگەرو لە داهاتوودا ببێت بە واقع و كاری پێ بكرێت.
بین تیپێت مامۆستای بیركاری و داهێنەری فیزیكی لە زانكۆی كۆلۆمبیای بەریتانی دەڵێت:”سەفەر لە رێگەی زەمەنەوە هەر خەیاڵ نییە، راستە لە رێگەی جەستەییەوە كارێكی مەحاڵە، بەڵام لە رووی فیزیكی و بیركارییەوە كارێكە دەكرێت رووبدات”.
تیپێت بە پشت بەستن تیۆرەكانی ئەنێشتێن و بە خۆسەرقاڵكردن بەو لێكۆڵینەوانەی باس لە سوپەرنۆڤاو كۆدی ستارگەیی دەكەن و بەهاوكاری تیمێك لە زانایان توانی لە رووی تیۆریەوە بگاتە ئەو دەرەنجامەی كە بەناو زەمەندا سەفەر دەكرێت بەلام وەك خۆی دەڵێت هێشتا ئەو مادانە نەدۆزراونەتەوە كە بە هۆیەوە ئامێرێك بۆ ئەو مەبەستە دروست بكەین


‌ 219 جار بینراوه‌
5/13/2017 11:35:12 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved