»  هەمەڕەنگ
سەڵاح دادوە
ئا: ئومێد نەجم



وێنە مێژووییەكان

هونەرمەندی كۆچكردوو سەڵاح دادوە، یەكێك بوو لەودەنگە رەسەنانەی كەزیاتر لە 50 ساڵ خزمەتی هونەر و مەقاماتی كوردی كرد، لەپەنجاكان چۆتە ئێستگەی كوردی بەغدا و چەندین مەقام و گۆرانی تۆمار كردووە، شارەزاییەكی باشی هەبووە لەخوێندنی مەقامە رۆژهەڵاتییەكان (بەیات، حیجاز، صەبا، سێگا، راست، چوارگا، نەهاوەند).
سەڵاح داودە؛ بەبنەماڵە هونەرمەند و مەقامبێژ بوونە، خۆی و باوكی (محەمەد) و باپیری (خدر بارام چاوەش) كە ئەمەی دواییان عەلی مەردانی فێری مەقاماتی كوردی كردووە.
دەنگی سەڵاح داوە هەر لەسنوری كەركوك و باشوری كوردستان قەتیسی نەخواردووە بەڵكو خاوەن گوێگرێكی زۆرە لەڕۆژهەڵاتی كورستان.
داودە، لەخوێندنی مەقامە كوردییەكانی گەرمیان (قەتار، خاوكەر، ئەڵڵاوەیسی، ئای ئای، خورشیدی، ...) وەستا بوو.
لەگەڵ چەندین هونەرمەند ئاهەنگی سازكردووە لەوانە (حوسێن عەلی، ئەحمەد شەماڵ، هابــە، سابیر كوردستانی، شوكر خەیات..).
تا ئێستاش چایخانەكانی جووت قاوە و حەمەی گوڵناز و شەوانی رەمەزان و جەژنەكانی كەركوك ؛ سەدای (راوەستاوە لەو بانە) و (ئامینێ نازەنینێ) و (ئامۆزا گیان) و (حەبێ خان)ـی تێدا دەنگدەداتەوە.



‌ 217 جار بینراوه‌
5/13/2017 11:35:59 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved