»  هەمەڕەنگ
هەشتەمین ساڵەی كۆچی دوایی هونەرمەند سەڵاح داودە بەڕێوەچوو


سێشەمەی رابردوو، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە رۆشنبیران و هونەرمەندانی شاری كەركوك، لە ناوەندی دیالۆگ-ی شاری كەركوك، یادی هەشت ساڵەی كۆچی دوایی هونەرمەندی ناسراوی كورد سەڵاح داودە بەڕێوەچوو.
لە سەرەتای یادكردنەوەكەدا، كۆڕێك بۆ هونەرمەند نورەدین جاف، لێپرسراوی ناوەندی عەلی مەردان بۆ مەقامات سازكرا.
دواتر لەلایەن هەریەكە لە هونەرمەندان (عەباس سەڵاح داودەو دڵشاد سڵاح داودەو شكور خەیات و مقداد محەمەدو خەندە كەركوكی) و هەریەك لە ژەنیاران (خالید جوانڕۆ و سامان عەزیزو زاهیر تاهیر و رزگار حەمە رەوف)ـەوە بە وتنەوەی گۆرانی و مەقاماتی فۆلكلۆری كوردی چەند ئاوازێك بە یادی هونەرمەندی كۆچكردوو كرایەوە.
هونەرمەند سەڵاح داودە، ناوی تەواوی (سەڵاح حەمە خدر)ـەو لە دایكبووی ساڵی 1941 لە گوندی شاسەیروانی سەربە قەزای خورماتووە، یەكەم بەرهەمی لە ساڵی 1957 بە ناوی (زاڵم زاڵم و نایلۆنە) لە رادیۆی بەغدا تۆماركردووە، هەر لەو سەردەمەدا پەرەی بە هونەری مەقام و گۆرانی كوردی داوە، دواجاریش لە ساڵی 2009 لە شاری كەركوك كۆچی دواییكرد.
جێی باسەلە ئێستادا نەوەكانی ئەو هونەرمەندە، هەمان رێچكەی كۆچكردوویان گرتوە و بەردەوامن لە چڕینی گۆرانی رەسەنی كوردی.
 

‌ 143 جار بینراوه‌
5/13/2017 11:36:29 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved