»  هەمەڕەنگ
(هەواڵ) چەپكە گوڵینەی پێشكەشی بەڕێوەبەری پێشووی رۆشنبیری و هونەری كەركوك كردو پیرۆزبایشی لە بەڕێوەبەری نوێ كرد


كاتژمێر 4ی ئێوارەی رۆژی سێشەمەی رابردوو، بە ئامادەبونی بابەكر دڕەیی بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی و محەمەد یاسین جێگری بەڕێوەبەری گشتی و نوێنەرانی تیپە هونەرییەكان و سەندیكای هونەرمەندان و ژمارەیەك لە رۆشنبیران و هونەرمەندانی شاری كەركوك، لە مەراسیمێكی شایستەدا هونەرمەند محەمەد سەید لە دوای نۆ ساڵ خزمەتكردن دەستی لە پۆستی بەڕێوەبەری رۆشنبیری و هونەری كەركوك كێشایەوە و هونەرمەند سیروان بێلانە وەك بەڕێوەبەری نوێ بە وەكالەت دەستبەكاربوو.
لە مەراسیمەكەدا، چەند وتارێك بەو بۆنەیەوە پێشكەشكرا، دواتر لە بەرانبەر خزمەتكردنی بە كایەی هونەری و رۆشنبیری شارەكەو دڵسۆزی لە راپەڕاندنی كارەكاندا، لەلایەن (بورهان حاجی سلێمان) سەرنووسەری رۆژنامەی هەواڵ-ەوە، چەپكە گوڵ پێشكەش بە محەمەد سەید كراو پیرۆزبایش لە سیروان بیلانە كرا، هەروەها لە لایەن چەندین لێپرسراوی تیپی شانۆیی و هونەرمەندانەوە چەپگە گوڵینەی پێشكەشكرا.
كۆتایی مەراسیمەكە بە نمایشكردنی تابلۆیەكی هەڵپەڕكێ لەلایەن گروپێكی گەنجانەوە كۆتایی بە مەراسیمەكە هات.
جێی باسە، محەمەد سەید، لە وتەیەكشدا ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، لە سەر پێشنیازی خۆی دەستی لەو پۆستە كێشاوەتەوە.

‌ 222 جار بینراوه‌
5/13/2017 11:37:54 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
هۆشیار مەلا عەبدولڕەحمان
پارێزەر: لوقمان مستەفا ساڵح
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved