»  کوردستان
نوێنەرانی كەركوك لە پەرلەمانی عێراق پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا لەگەڵ سەلیم جبوری تاوتوێدەكەن


ئێوارەی دوێنێ 15-5-2017 نوێنەرانی كەركوك لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە ئامادەبونی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ د. سەلیم جبوری كۆبونەوەو چەند پرسێكیان سەبارەت بە پارێزگای كەركوك تاوتوێ كرد.


لەو بارەیەوە رێبوار تەها ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكیدا راگەیاند: سەعات 9ی شەوی رابردوو ئێمە وەك نوێنەرانی ( كورد و عەرەب و توركمان ) ی شاری كەركوك لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق  و بەئامادەبونی ئارام شێخ محەمەد جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سەبارەت بە پرسی كەركوك سەردانی د. سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانمان كرد.


وتیشی: لەو سەردانەدا پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك گفتوگۆی لەبارەوە كراو ئێمەش وەك نوێنەرانی كەركوك چەند پێشنیارێكمان خستەروو هەتا بگەینە رێكەوتنێك بۆئەوەی ئەمجارە لەگەڵ هەڵبژاردنی پارێزگاكانی عیراق كەركوكیش هەڵبژاردن بكات.


ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە رێككەوتوین كار بۆ ئەوە بكەین لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق گۆڕانكاری لە مادەی 37 ی پرۆژە یاسای تایبەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بكەین هەتا بەشێوەیەك بێت داواكاری هەموو لایەنەكانی تێدا كۆببێتەوە.


رێبوار تەها ئاماژەی بەوەشكرد، كە نوێنەرانی كورد ئاماژەیان بەوە كردوە كەبەهیچ شێوەیەك رازی نابن ئەم جارە هەڵبژارن لە كەركوك دوابخرێت.
‌ 212 جار بینراوه‌
5/16/2017 12:18:22 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved