»  کوردستان
مه‌كته‌بی سیاسی (ى ن ك) سبه‌ینێ‌ له‌سلێمانی و شه‌ممه‌ش ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی له‌كه‌ركوك كۆده‌بێته‌وه‌



بڕیاره‌ سبه‌ینێ‌ مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك له‌ شاری سلێمانی كۆببێته‌وه‌ و رۆژی شه‌ممه‌ش ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی له‌كه‌ركوك كۆببێته‌وه‌ .
له‌و باره‌یه‌وه‌، حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی به‌كوردستانی نوێی رایگه‌یاندوه‌: سبه‌ینێ مه‌كته‌بی سیاسیی ی.ن.ك له‌ شاری سلێمانی، به‌سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی كۆده‌بێته‌وه‌ و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێشهات و پرسه‌ گرنگه‌كان تاوتوێ ده‌كرێن .
وتیشی: دوای كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی، كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیش ده‌كرێت.
له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیشه‌وه‌، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی ی.ن.ك به‌ كوردستانی نویێ راگه‌یاندوه‌: رۆژی شه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌ كه‌ركوك كۆده‌بێته‌وه‌ .
راشیگه‌یاندوه‌: بڕیاره‌ له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركرایه‌تیدا هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو و دۆخی یه‌كێتی و ریفراندۆم و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و مووچه‌و گوزه‌رانی خه‌ڵك تاوتوێ بكرێت .




‌ 96 جار بینراوه‌
5/16/2017 4:40:33 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved