»  عێراق
89.5% بەری چەپی موسڵ ئازادكراوەتەوە



وتەبێژی پرۆسە هاوبەشەكانی عیراق رایدەگەیەنێت هەماهەنگی هێزە عیراقییەكان لەگەڵ هێزی پێشمەرگە كە قوربانی زۆریانداوەو خوێنیان رشتوەو بەردەوامەو، دەشڵێت بەمنزیكانە ئازادكردنەوەی بەری راستی شاری موسڵ رادەگەیەنرێت.

عەمید یەحیا رەسوڵ وتەبێژی پرۆسە هاوبەشەكان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند:لەماوەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانی ئازادكردنەوەی ناوچەكاندا زیاتر لە 16 هەزار تیرۆرستی داعش كوژراون.

ئەوەشی ئاشكراكردوە كە 100%ی بەری چەپی موسڵ ئازادكراوەتەوەو 89.5%ی بەری راستی شارەكەش كە روبەرەكەی 100 كیلۆمەترە ئازادكراوەتەوەو هێزە ئەمنیەكانیش بەردەوامن لەپێشڕەویی و سەركەوتنەكانیان و توانیویانە بەشێكی گەورەی شارەكە كۆنترۆڵ بكەنەوەو بەمنزیكانەش ئازادكردنەوەی تەواوی بەری راستی شاری موسڵ رادەگەیەنرێت.

لەبارەی ئەو هەواڵانەی ئاماژەیان بەوەداوە كە توركیا رازی نیە بۆ ئازادكردنەوەی قەزای تەلەعفەری رۆژئاوای شاری موسڵ، عەمید یەحیا رەسوڵ رایگەیاند: هێزەكانمان فەرمان لە فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان وەردەگرن و هیچ كەشێكیش بۆی نیە لەسەر پرۆسە سەربازییەكانمان ڤیتۆی هەبێت، دەشڵێت دەشینە تەلەعفەرو ئازادی دەكەینەوە.

وتەبێژی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان رەتیشیكردەوە لەنزیك شەنگال هیچ گرژییەك لەنێوان هێزی پێشمەرگەو حەشدی شەعبیدا هەبێت، تەئیكد لەسەر ئەوەشدەكاتەوە كە پێشمەرگە دەجەنگێت و قوربانی گەورەی داوەو خوێنی رشتوەو هەماهەنگیشمان هەیە لەگەڵیان.
‌ 446 جار بینراوه‌
5/16/2017 5:14:56 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
هۆشیار مەلا عەبدولڕەحمان
پارێزەر: لوقمان مستەفا ساڵح
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved