»  کوردستان
زەوی بەسەر كەسوكاری شەهیدان دابەشدەكرێت


به‌ئاماده‌بوونی مه‌حمود حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و كه‌سوكاری شه‌هیدان له‌مه‌راسیمێكی شایسته‌دا یادی 29 ساڵه‌ی كیمیابارانكردنی گوندی وه‌رێی خوشناوه‌تی كرایه‌وه‌.

له‌وتاری به‌خێرهێناندا به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی بێواته‌ دوای به‌خێرهێنان ئاماژه‌ی به‌بۆردمانكردنی ناوچه‌كه‌ كرد.

له‌وتارێكدا مه‌حمود حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به‌ناوی وه‌زاره‌ته‌وه‌ وتی، سه‌ری رێزی له‌ئاست گه‌وره‌یی گیانی پاكی شه‌هیدان داده‌نه‌وێنین، ئاماژه‌ی به‌ بۆردمانی گونده‌كه‌ كردو وتی: دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان رقی ره‌شیان دوای هه‌ڵه‌بجه‌ له‌و ناوچه‌یه‌ داباراندو به‌چه‌كی كیمیاوی بۆردمانیان كرد، 38 شه‌هیدو داتر 4 برینداری تریش شه‌هیدبوون.

هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌خه‌بات و خۆراگری خه‌ڵكی خۆشناوه‌تی كرد.

له‌ته‌وه‌رێكی تری وته‌كانیدا وه‌زیری شه‌هیدان ئاماژه‌ی به‌و خزمه‌تانه‌كرد كه‌له‌گه‌ل خراپی باری دارای بێشكه‌ش به‌ كه‌س و كاری شه‌هیدان ده‌كرێ و رایگه‌یاند: توانراوه‌ له‌ 3 مانگی رابردوودا موچه‌ی كه‌س و كاری شه‌هیدان له‌كاتی خوێدا بدرێت و دوای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دابینبكرێت و له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دا ده‌بین زه‌وی بۆ ئه‌وانه‌ش دابینبكه‌ین كه‌ سودمه‌ند نه‌بون.

دواتر مه‌راسیمی دانانی تاجه‌ گولینه‌ به‌ڕێوه‌چوو، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان تاجه‌ گوڵینه‌ی له‌سه‌ر گۆرستانی شه‌هیدانی گوندی وه‌رێ دانا.
‌ 318 جار بینراوه‌
5/17/2017 6:42:55 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
هۆشیار مەلا عەبدولڕەحمان
پارێزەر: لوقمان مستەفا ساڵح
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved