»  کوردستان
پێشمەرگە لە خورماتوو هێرشێكی داعش تێكدەشكێنێت



به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 18-5-2017 تیرۆرستانی داعش هێرشێكی به‌رفراوانیان كرده‌ سه‌ر ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری خورماتوو و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌توندی روبه‌ڕوویان بوونه‌وه‌و ژماره‌یه‌كی زۆریان لێ كوشتن.

له‌وباره‌یه‌وه‌، میقداد مه‌جید له‌ راگه‌یاندنی لیوای 5ی پیاده‌ی شاره‌زوور كه‌ له‌و ناوچه‌یه‌یه‌  راگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ تیرۆرستانی داعش هێرشێكی به‌رفراوانیان كرده‌ سه‌ر ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری خورماتوو هه‌ر له‌ ناوچه‌ی سه‌رچه‌مه‌وه‌ هه‌تا فه‌وجی یه‌ك، واتا هێرشه‌كه‌ 11 بۆ 12 ره‌بیه‌ی گرتووه‌ته‌وه‌. كه‌ نێوانی هه‌ر ره‌بیه‌یه‌ك نزیكه‌ی كیلۆمه‌ترێكه‌.

وتیشی: له‌ به‌رامبه‌ردا له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانه‌وه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ روبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه‌و شه‌ڕێكی قورس له‌نێوانیاندا روویداوه‌و له‌ ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌كی زۆر تیرۆرستی داعش كوژراون و برینداربوون، به‌داخه‌وه‌ دوو پێشمه‌رگه‌ش شه‌هیدبوون و 14ی تریش برینداربوون.

راشیگه‌یاند: شه‌ڕه‌كه‌ كاتژمێر 2:00 تا 5:00 به‌رده‌وام بووه‌و له‌ ئێستاشدا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ ئاماده‌كاریدان بۆ ئه‌گه‌ری روودانی هه‌ر هێرشێكی تر.
‌ 233 جار بینراوه‌
5/18/2017 9:24:49 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved