»  کوردستان
ژیاننامه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا


سهرلهبهیانی ئهمڕۆ 19-5-2017 نهوشیروان مستهفا رێكخهری گشتی بزوتنهوهی گۆڕان دوای ململانێیهكی سهخت لهگهڵ نهخۆشیدا كۆچی دوایی كرد.


ژیاننامهی نهوشیروان مستهفا :

نهوشیروان مستهفا لهساڵی 1944 لهسلێمانی لهدایكبوهو دهرچوی بهشی زانسته سیاسییهكانه لهزانكۆی بهغدا لهساڵی 1967.

نهوشیروان مستهفا، سهرگهرمی خوێندنی یاسای نێودهوڵهتی بو لهزانكۆی ڤێنا، كۆتا ساڵی خوێندنی بو كه ئامادهكاری دهكرد بۆ دكتۆراكهی، كاتێك مهلا مستهفا بارزانی توشی شكست بو لهساڵی 1975.

لهسهر داوای مام جهلال، نهوشیروان وازی لهخوێندنی دكتۆراكهی هێناو چوه دیمهشق بۆ دامهزراندنی یهكێتی نیشتمانی كوردستانو یهكێك بو لهو حهوت كهسهی كه یهكێتیان دامهزراند.

نهوشیروان مستهفا لهساڵی 1981دا هاوسهرگیری دهكاتو سێ منداڵی ههیه، لهساڵی 1982 كوڕێكیان دهبێتو دوانهیهكیش (كوڕێكو كچێك) لهساڵی 1984دا بەناوەکانی نما، چیا، چرا.

نهوشیروان له ساڵی 2006 له یهكێتی جیابویهوهو دواتر کۆمپانیای وشەی دامەزراند و له ساڵی 2009 بزوتنهوهی گۆڕانی دامهزراند.

بهشداری ههڵبژاردنی ههرێمی كوردستانی كردوهو لهكۆی 111 كورسی 25 كوردسی پهرلهمانیان بهدهستهێنا.

له ساڵی 2013 بهشداری ههڵبژاردنی كوردستان و عیراقیان كردو به بهدهستهێنانی 24 كورسی بوه دووهم هێزی سیاسی كوردستان.

له ساڵی 2014 له دوای 5 ساڵ له ئۆپۆزسیۆن بون بهشداری حكومهتیان كردوو 5 وهزارهت و چهندین پۆستی تری ناو حكومهتیان وهرگرت.

لە ساڵی 2016 لە ۱۸ ئایار بە ئامادەبونی سەرۆک مام جەلال رێکەوتنی سیاسی نێوان یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆرانینکرد

سهرلهبهیانی ئهمڕۆ 19-5-2017 نهوشیروان مستهفا رێكخهری گشتی بزوتنهوهی گۆڕان دوای ململانێیهكی سهخت لهگهڵ نهخۆشیدا كۆچی دوایی كرد.


‌ 374 جار بینراوه‌
5/19/2017 2:28:42 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved