»  ناوچەیی
زەمان-ی توركی : بە رێپێدانێكی فەرمی داعش كتیبێك لە ئەستەنبوڵ چاپ دەكات كە بانگەشە بۆ بیرۆكەكانی دەكات



بڵاوكردنەوەی كتێبێك كە باس لەو  كردەوە تیروریستیانە دەكات كە رێكخراوی تیرۆریستی داعش ئەنجامیداوە، مشتومڕێكی گەورەی لە توركیا ناوەتەوە  لە گەڵ بێدەنگیەكی ترسێنەر لە لایەن حكومەتی توركیاو پارتی دادوگەشەپێدانی فەرمانڕەوا، كاتێك دەركەوت كە داعش بەڵگەی فەرمی دەستەبەر كردووە بۆ چاپكردنی كتیبەكەی، هەڵسوڕاوانی ئەو خانەی بڵاوكردنەوەیەی  كە هەستاوە بەچاپكردنی كتێبەكە رەتیانكردەوە كتێبەكە بۆ داعش بێت وتیان كتێبەكە هی رێكخراوی قاعیدەیە.
هێزەكانی هاوپەیمانان  لە میانەی پرۆسە ئەمنیەكانیان لە شاری ( تەبەقە )ی سوری  كە چەكدارانی داعش هەڵاتن بۆ نیوی  كتیبێكیان دۆزییەوە  لە ژێر ناونیشانی ( سەربازەكانی جیهاد لە رێگای شەهادەت )دا و دەركەوت كتێبەكە لە لایەن خانەی ( كویرسل كیتاب)ە  كە لە ناوچەی ئیسكودار و فاتیح لە ئەستەنبوڵ هەیە بڵاو كراوەتەوە و لە ئاژانسی  ( ستی )ەوە چاپ كراوە .
بەپێی ئەو هەواڵەی لە رۆژنامەی ( بیرگیون ) بڵاوكراوەتەوە چەندین كتێبی تر لە كتێبەكانی جیهادهەن كە تایبەتن بەو خانەی بلاَِوكردنەوەو باس لە كارە تیرۆریستیەكان دەكات لە عێراق و سوریا و ئەفغانستان بەناوی ( جیهاد)ەوە  ، ئەو خانەیە چەندین كتێبی بڵاوكردەوەتەوە  كە ستایشی ریكخراوە تیرۆریستیەكان دەكات وەكو داعش و قاعیدە  لە ژێر ناونیشانی ( جیهاد و پاڵنانی گومانەكان ) و( نامەكانی زانست و جیهاد ) و ( رەوشتی مجاهید ) و ( ئەوانەی لە پێناو خودا چوونە زیندانەوە) .
 ئەو خانەی بڵاوكردنەوەیە  ئامانجی لە بڵاوكردنەوەی ئەو كتێبانە ئاشكردو رایگەیاند"  ئێمە وەكو خانەی بڵاوكردنەوە  ئامانجمان دەوڵەمەندكردنی توركیا بوو بەو كتێبانە كە بە نووسراو بڵاوكراونەتەوە  لە سەر ئەو بزوتنەوەو ریكخراوانەی هەن  لەهەر شوێنێكی جیهانی ئیسلامیدا هەبن".
بەرپرسێك لە خانەی بڵاوكردنەوەكە سپرایزی ئاست قورسی تەقاندنەوە دەربارەی كتێبەكەو دووپاتیكردەوە كە پرۆسەی چاپكردن و بڵاوكردنەوەی كتێبەكە 100%  یاساییە، چونكە ئەوان بۆ چاپكردن و بڵاوكردنەوەی كتێبەكە لە لایەن دەسەڵاتە فەرمیەكانەوە رێگەی یاساییان پێ دەدرێت .
 ئەوەی جێ سەرنجە بەرپرسی خانەی بڵاو كردنەوەكە بەرگرییەكی بەهێزی كرد لە كتێبی ( سەربازانی جیهاد  لە رێگای شەهادەت )  كە بە پێنووسی ( هارون ئیلهام )ی راكردوو لە دادگاكان لە توركیا بە تۆمەتی ئەندامبوونی  لە ئەنجومەنی شواری رێكخراوی قاعیدە  لە توركیا لە ساڵی 2007ەوە هەڵهاتووە.
ئەو بەرپرسەی خانەی بڵاوكردنەوەكە روونیكردەوە  كە لە ماوەی رابردوو دوو لە ئەندامانی دەزگا ئەمنیەكان سەردانی خانەكەیان كردووە پاش كردنەوەی لێكۆلێنەوە  دەربارەی (18 ) كتێب كە خانەكە بڵاویكردۆتەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە قەناعەتیان بە پۆلیسەكان هێناوە كە كتێبەكان هی رێكخراوی قاعیدەن نەك داعش  .





‌ 1932 جار بینراوه‌
5/20/2017 12:26:42 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved