»  ناوچەیی
بۆ پەكخستنی رزگاركردنەوەی شارەكان توركیا داوای گۆڕینی مەكگۆرك دەكات



توركیا بە مەبەستی پەكخستنی ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنەوەی شارەكان لە دەستی (داعش)، داوای گۆڕینی برێت مەكگۆرك رێكخەری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش دەكات.
بەپێی زانیارییەكانی (هەواڵ)، داواكەی توركیا لە ئەمریكا بۆ گۆڕینی برێت مەكگۆرك نوێنەری  ئەمریكا بۆ كاروباری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش و رێكخەری گشتی هاوپەیمانێتیەكە بە ئامانجی پەكخستنی ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنەوەی شارەكانە لە دەستی (داعش)، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ لێدوانەكانی مەكگۆرك، كە رایگەیاندبوو؛ لەگەڵ ئازادكردنی هەر شارێك، نهێنی زیاتر لە بارەی (داعش)ـەوە ئاشكرا دەبن.
هەر بەپێی ئەو زانیارییانە، كە سەرچاوەیەك، بۆ (هەواڵ)، ئاشكرایكرد:”خێرایی ئۆپەراسیۆنەكانی كۆنتڕۆڵكردنەوەی ناوچەكان لە (داعش) بە تایبەت موسڵ و رەققە، توركیای دووچاری شپرزەیی كردووە”، روونیشیكردەوە:”رزگاركردنەوەی شارەكان لە دەستی (داعش) لە دەرەوەی پێشبینیەكانی توركیا بووە”.
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، توركیا سەرپەرشتیكردنی راستەوخۆی برێت مەكگۆرك، نێردەی، بۆ زۆربەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان بە هۆكاری شكستی پلانەكانی لە ناوچەكانی عێراق و سوریا دادەنێت.
هاوكات ئەو سەرچاوەیە، ئاشكراشیكرد:”توركیا دەیەوێت بە گۆڕینی برێت مەكگۆرك، پرۆسەی رزگاركردنەوەی ناوچەكان دوابخات، بۆیە هەڕەشەی دەركردنی مەكگۆرك لە ئەمریكا دەكات”.
‌ 1776 جار بینراوه‌
5/20/2017 12:58:40 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved