شه‌ڕڤانان دوو گوندی ڕه‌قه ڕزگارده‌كه‌ن
شه‌ڕڤانانی ھێزه‌كانی سوریای دیموكرات، 2 گوندی تریان له باكورو خۆرھه‌ڵاتی ڕه‌قه، له‌ده‌ست تیرۆرستانی داعش ڕزگاركرد.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ ئه‌مڕۆ 24-5-2017، بڵاویانكرده‌وه، دوای شه‌ڕێكی سێ ڕۆژه بۆ ڕزگاركردنی گونده‌كانی باكورو رۆژھه‌ڵاتی ڕه‌قه، دره‌نگانی شه‌وی رابردو ھێزه‌كانی سوریای دیموكرات، شارۆچكه‌یه‌ك و گوندێكی تری شاره‌كه‌یان له تیرۆرستانی داعش پاككرده‌وه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، شه‌ڕڤانان شه‌وی رابردو گه‌مارۆی شارۆچكه‌ی "حه‌مرات ئه‌ل نه‌سرا" یان دا، كه ده‌كه‌وێته باكوری رۆژھه‌ڵاتی شاری ره‌قه‌و دوای پێكدادانێكی قورس له‌گه‌ڵ تیرۆرستان، توانیویانه شارۆچكه‌كه له چنگی تیرۆرستانی داعش ڕزگاربكه‌ن.
|