»  ناوچەیی
به‌هۆی ته‌قه‌كردن له‌ پاسێك له‌ مسر 26 سه‌رنشین كوژراون و 24 ی دیكه‌ش برینداربوون




وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی مسر رایگه‌یاند:"به‌هۆی هێرشێكی چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو له‌ شاری ئه‌لمنیا له‌ باشوری مسر، 26 سه‌رنشین كوژراون و 24 ی دیكه‌ش برینداربوون".

خالید موجاهید، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی میسر راشیگه‌یاند: به‌هۆی ده‌ستدریژی گولله‌ی چه‌كدارانه‌وه‌ بۆ سه‌ر كاروانێكی قیبتییه‌كان، له‌نه‌خۆشخانه‌كانی منیا باریی نائاسایی راگه‌یه‌نراوه‌و پێشوازی له‌بریندارانی رووداوه‌كه‌ ده‌كرێت تا چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ بكرێت.

وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی میسر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌: به‌هۆی ‌وه‌و روداوه‌وه‌  26 سه‌رنشین كوژراون و 24ی دیكه‌ش برینداربوونه‌.
هاوكات ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ برینداره‌كان باری ته‌ندروستییان ناجێگیره‌
هاوكات به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، ژماره‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی په‌له‌ماری ئه‌و پاسه‌ نه‌فه‌ر هه‌ڵگره‌یان داوه‌ ژماه‌ریان 10 چه‌كداری ده‌مامكدراو بوونه‌.



‌ 1943 جار بینراوه‌
5/26/2017 2:49:41 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved