»  ناوچەیی
دەوحەو ئەنقەرە بە ناوی رێكخراوی خێرخوازییەوە دەچنە رۆژئاوای كوردستان



قەتەر و توركیا لە رێگای كاری خێرخوازییەوە دزە دەكەنە رۆژئاوای كوردستان و بۆ ئەو مەبەستەش چەندین رێكخراوی هەرێمی و لۆكاڵی بۆ كاری خێرخوازی دروست دەكەن، ئەمەش لە دوای شكستەكانی توركیا لە پیلانەكانی دەستگرتن بەسەر رۆژئاوای كوردستان دێت.
بەپێی ئەو  زانیارییانیە، كە سەرچاوەیەك بۆ (هەواڵ)، ئاشكرایكرد:"وڵاتانی توركیا و قەتەر چەندین رێكخراوی هەرێمی و لۆكاڵیان بۆ كاری خێرخوازی لە سنوری رۆژئاوای كوردستان پێكهێناوە"، روونیشیكردەوە:"ئەو دوو وڵاتە دەیانەوێت بە ناوی كاری خێرخوازی و پرۆسەی ئاوەدانكردنەوەو بە رێگای خێرخوازی دزە بكەنە نێو شارەكانی رۆژئاوای كوردستان".
وەك ئەو سەرچاوەیە، ئاماژەی پێیدا:"ئەو دوو وڵاتە دەیانەوێت سوود لە دۆخی خراپی گوزەرانی هاوڵاتیان و وێرانبوونی شارەكان لە جەنگی (داعش)، وەربگرن بۆ سەرنج راكێشانی هاوڵاتیان و پەیداكردنی هەوادار و لایەنگر"، باسی لەوەشكرد:"بۆ ئەو مەبەستە سندوقێكی كۆمەكی داراییان لە قەتەر پێكهێناوە".
هاوكات ئەو سەرچاوەیە، ئاشكراشیكرد:"ئەو سندوقەی بۆ كۆمەكی دارایی لە قەتەر پێكهێنراوە، راستەوخۆ لەلایەن ئیخوانەكانەوە بە راسپاردەی توركیا و قەتەر سەرپەرشتی دەكرێت".


‌ 2696 جار بینراوه‌
5/27/2017 10:41:20 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved