»  ناوچەیی
ئه‌ڵمانیا بڕیار كۆتای سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نوسی هێزه‌كه‌ی له‌ ئینچه‌رلیك ده‌دات


ئه‌ڵمانیا له‌ دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا دوا بڕیار سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نوسی هێزه‌كه‌ی له‌ بنكه‌ی ئاسمانی ئینچه‌رلیكی توركیا ده‌دات.
دوای ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا  ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا رێگه‌یان نه‌دا په‌رله‌مانتارانی ئه‌ڵمانیا  سه‌ردانی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌یان له‌ بنكه‌ی ئینچه‌رلیك  بكه‌ن كه‌ ژماره‌یان ٢٥٠ سه‌ربازه‌، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردووڵات به‌ره‌و ئاڵۆزی چووه‌..
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد "گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا له‌باره‌ی مانه‌وه‌ی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌یان له‌بنكه‌ی ئینچه‌رلیك  به‌رده‌وامه‌و  هه‌وڵ ده‌ده‌ن تا ناوه‌راستی مانگی داهاتوو ئه‌و پرسه‌ یه‌كلابكه‌نه‌وه‌.
هه‌فته‌ی رابردووش ئه‌نگێلا مێركڵ هه‌ڕه‌شه‌ی گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی له‌ بنكه‌ی ئینچه‌رلیك كرد ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر رێگریكردن له‌سه‌ردانی په‌رله‌مانتارانی وڵاته‌كه‌ی بۆ بنكه‌كه‌.

‌ 2044 جار بینراوه‌
5/29/2017 10:55:02 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved