»  ناوچەیی
ناكۆكییەكانی ئەنقەرەو دۆحەو ریاز هاوپەیمانە عێراقییەكانیان نیگەران دەكات





ناكۆكی نێوان وڵاتانی توركیا و قەتەر و سعویە دڵەڕاوكێی لای هاوپەیمانە عێراقیەكانیان دروستكردووە و سەرچاوەیەكیش رایدەگەیەنێت:"هاوپەیمانە عێراقیەكانی ئەو بەرەیە، مەترسییان لە ئاشكرابوونی دۆسیەكانیان لە شێوەی بەڵگەنامەكانی ویكلێكس هەیە".
بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی (هەواڵ)، سەرهەڵدانی درزو ناكۆكی لە نێو جەمسەربەندی سوننی توركیا ـ قەتەر ـ سعودیە كاریگەری لەسەر هاوپەیمانەكانیان لە عێراق دروستكردووە.
هەر بەپێی ئەو زانیارییانە، كە سەرچاوەیەكی سیاسی باڵا بۆ (هەواڵ)، ئاشكرایكرد:"دروستبوونی ناكۆكی و لێكترازان لە نێو بەرەی (توركیا و قەتەر و سعودیە)، مەترسی و دڵەڕاوكێی لای هاوپەیمانە عێراقیەكانیان لە سوننە و كورد دروستكردووە"، روونیشیكردەوە:"هاوپەیمانە عێراقیەكانی ئەو بەرەیە لە ئاشكرابوونی پەیوەندییە نهێنیەكانیان دەترسن بەتایبەت لە ئاشكرابوونی دۆسیەكانیان لە شێوەی بەڵگەنامەكانی ویكلێكس سەبارەت بە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ وڵاتان و گروپە چەكدارەكان ".
جێگەی باسە لە دوای سەردانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا بۆ سعودیە و ئەنجامدانی چەند گرێبەست و سەودایەكی سیاسی، ناكۆكی لە نێوان توركیا و قەتەر لەگەڵ سعودیەو ئیمارات دروستبووە، لە كاردانەوەشدا، قەتەر بە ئاڕاستەی ئاسایكردنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئێران هەنگاودەنێت.

‌ 2694 جار بینراوه‌
6/3/2017 10:21:37 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved