شه‌ڕێكی سه‌خت له‌رۆژئاوای ره‌ققه به‌رده‌وامه
شه‌ڕڤانانی سوپای سوریای دیموكرات له‌قۆڵی رۆژئاوای ره‌ققه‌وه چوونه‌ته ناو شاره‌كه‌و شه‌ڕێكی سه‌خت به‌رده‌وامه.
شیمار حیمۆ، چالاكوانی سیاسی له‌رۆژئاوای كوردستان، راگه‌یاند: شه‌ڕڤانانی سوپای سوریای دیموكرات شه‌وی رابردوو گه‌یشتنه ده‌روازه‌كانی به‌ری رۆئاوای شاری ره‌ققه‌و به‌یانی ئه‌مڕۆش چوونه ناو شاره‌كه‌وه.
وتیشی: له قه‌ڵای هه‌رقه‌ل شه‌ڕێكی سه‌خت به‌رده‌وامه و چه‌ند خۆكوژێكی داعش كوژراون و شه‌ڕڤانان پێشڕه‌وی باشیان كردوه.
رونیشكرده‌وه، پێده‌چێت له‌چه‌ند سه‌عاتی داهاتوودا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره له رۆژئاوای شاره‌كه تۆمار بكرێت.
ئه‌و چالاكوانه له‌باره‌ی به‌رگریه‌كانی داعش ووتی: ته‌واوی شاره‌كه‌یان كردوه‌ته سه‌نگه‌ر بۆخۆیان و تونێلیان لێداوه‌و چه‌ندین ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراویان ئاماده‌كردوه، به‌ڵام هێشتا سه‌ره‌تای شهڕهكهیهو پێده‌چێت شه‌ڕێكی درێژخایه‌ن بێت.
|