»  ناوچەیی
شه‌ڕڤانان سێیه‌م گه‌ره‌كی ره‌ققه‌یان كۆنترۆڵكرده‌وه‌


هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات گه‌ڕه‌كی‌ رومانیه‌یان له‌ شاری ره‌ققه‌ به‌ته‌واوی له‌ تاقمی تیرۆرستی داعش پاككرده‌وه‌.
به‌پێی ئاژانسی‌ هاوار نیوز  شه‌ڕڤانان ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌یان له‌ داعش پاكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ دوو رۆژی رابردودا هێرشیان كرده‌سه‌ر.
ئه‌مه‌ سێیه‌مین گه‌ڕه‌كه‌ كه‌ شه‌ڕڤانان له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی قۆناغی چواره‌می ئۆپراسیۆنی توڕه‌یی فوراته‌وه‌ بۆ ئازادكردنه‌وه‌ی ره‌ققه‌ له‌تیرۆریستانیان پاككردۆته‌وه‌، ئه‌مه‌ش دوای‌ كۆنتڕۆڵكردنی‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی‌ مه‌شله‌بی‌ له‌ خۆرهه‌ڵات و سه‌باهییه‌ له‌ خۆرئاوای‌ شاره‌كه‌ دێت .
ئاژانسی هاوار نیوز، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌ كه‌ گه‌وره‌ تیرۆرستێكی داعش به‌ناوی‌ (ئه‌بو خه‌تاب تونسی) ‌له‌ ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره‌ له‌گه‌ڵ 11 تیرۆرستی دیكه‌ كوژراوه‌و كه‌لاكی‌ حه‌وتیان كه‌وتووه‌ته‌ ده‌ست‌ شه‌ڕڤانان.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا تیمه‌ ئه‌ندازیاره‌كانی سوریای دیموكرات، بۆمبێكیان پوچه‌ڵكرده‌وه‌ كه‌ بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی مزگه‌وتی گوندێكی نزیك شاری ته‌بقه‌ چێندرابو.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هاوار، پلاندارێژه‌رانی بۆمبی نێو مزگه‌وته‌كه‌، كه‌ له‌دوو تیرۆریست پێكهاتبوون له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه‌ ده‌ستگیركراون، و به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانیش، به‌نیازبونه‌ له‌كاتی نوێژدا مزگه‌وته‌كه‌ به‌هاوڵاتیاندا بته‌قێننه‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌ رێگای كیلۆ و نیوێك مادده‌ی تی ئین تی-یه‌وه‌.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات په‌لامارێكی داعشیان له‌خۆرئاوای شاری ته‌بقه‌ به‌رپه‌رچدایه‌وه‌و ژماره‌یه‌ك تیرۆریستشیان كوشت.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی خه‌به‌ر بیست و چوار، شه‌ڕه‌كه‌ ماوه‌ی 3 سه‌عاتی خایاندوه‌، و چه‌كی قورسیشی تێدا به‌كارهاتووه‌.




‌ 749 جار بینراوه‌
6/11/2017 6:52:17 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved