»  ناوچەیی
شه‌ڕڤانان له‌ ره‌ققه‌ چوونه‌ته‌ ناو گه‌ڕه‌كه‌كانی پیشه‌سازی و حه‌تینه‌وه‌


له‌ چوارچێوه‌ی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی  سه‌نته‌ری شاری ڕه‌ققه‌، شه‌ڕڤانان چوونه‌ته‌ ناو گه‌ڕه‌كه‌كانی پیشه‌سازی و حه‌تین و شه‌ڕوپێكدادانه‌كانیش به‌رده‌وامن.
شه‌وی ڕابردوو شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌ خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوای ڕه‌ققه‌وه‌ هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر مۆڵگه‌كانی تیرۆریستانی داعش و شه‌ڕ له‌نێوان شه‌ڕڤانان و تیرۆریستاندا تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام بووه‌، هاوكات له‌ سه‌ره‌نجامیشدا شه‌ڕڤانان له‌ قۆڵی خۆرهه‌ڵاته‌وه‌ چوونه‌ته‌ ناو گه‌ڕه‌كی پیشه‌سازی شاره‌كه‌ و له‌ خۆرئاواشه‌وه‌ چوونه‌ته‌ ناو گه‌ڕه‌كی ‘حه‌تینه‌وه‌ ‌ .
لای خۆشیانه‌وه‌ فه‌رمانده‌كانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، ڕایانگه‌یاندووه‌" له‌و شه‌ڕه‌دا كه‌ تا ئێستا به‌رده‌وامه‌ ٢٣ تیرۆریست كوژراون و لاشه‌ی ١٦ تیرۆریست و بڕێكی زۆر چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی تیرۆریستان كه‌وتۆته‌ ده‌ستی شه‌ڕڤانان.

‌ 922 جار بینراوه‌
6/12/2017 12:30:16 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved