»  ناوچەیی
سوپای پاسدارانی ئێران موشه‌كی زه‌مین به‌زه‌مینی‌ له‌ بنكه‌ و باره‌گاكانی داعش گرت


سوپای كۆماری ئیسلامی ئێران مۆڵگه‌كانی داعش له‌ سوریا ده‌كاته‌ ئامانج و گورزی كوشنده‌یان لێده‌دات.
سوپای پاسدارانی ئێران له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایكرد، بنكه‌و باره‌گاكانی داعش و چه‌ند شوێنێكی دروستكردنی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراویان له‌شاری دێره‌زوری سوریا كردوه‌ته‌ ئامانج و گورزی كاریگه‌ریان له‌ داعش داوه‌.
رونیشیكردۆته‌وه‌ چه‌ندین موشه‌كی زه‌مین به‌زه‌مینی‌ ئێرانی له‌پارێزگای كوردستان و كرماشانه‌وه‌ له‌ بنكه‌ و باره‌گاكانی داعش گیراوه‌.
سوپای پاسداران، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌ ئه‌مه‌ په‌یامێكی ته‌واو ڕون و ئاشكرایه‌ بۆ تیرۆریستانی داعش و هه‌مو دوژمنانی ئێران، گه‌ر بچوكترین گورز له‌ وڵاتی ئێمه‌ و هاوڵاتیانمان  بدرێت به‌م شێوه‌یه‌ و به‌ سه‌ختی وه‌ڵامیان ده‌ده‌ینه‌وه‌ و سنوره‌كانی وڵاته‌كه‌ ده‌پارێزین.
‌ 843 جار بینراوه‌
6/19/2017 12:28:09 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved