»  ناوچەیی
له‌ ماوه‌ی 5 ساڵی رابردودا قه‌ته‌ر به‌ بڕی 64 ملیار دۆلار هاوكاری گروپه‌ توندڕه‌وه‌كانی كردوه‌




له‌ماوه‌ی 5 ساڵی رابردودا قه‌ته‌ر به‌ بڕی 64 ملیار دۆلار هاوكاری گروپه‌ توندڕه‌وه‌كانی كردوه‌.
له‌و باره‌یه‌وه‌ وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند له‌ ساڵی 2010 تا 2015 خانه‌واده‌ی میری قه‌ته‌ر 64 ملیار دۆلار هاوكاری رێكخراوه‌ توندڕه‌وه‌كانیانی كردوه‌.
له‌ ساڵی 2013 یش عه‌بدوڵا بن خالید وه‌زیری ناوخۆی قه‌ته‌ر سنوره‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ ژماره‌یه‌ك له‌ تیرۆریستانی ئه‌فغانستان كردوه‌ته‌وه‌.
رۆژنامه‌یه‌كی سعودیش ئه‌وه‌ی خستوه‌ته‌روو ، له‌ ساڵی 2002 كاتێك ئه‌بو مه‌سعه‌ب زه‌رقاوی له‌ ئه‌فغانستانه‌وه‌ هاتوه‌ته‌ عیراق ئه‌ندامێكی خانه‌واده‌ی میری قه‌ته‌ر یه‌ك ملیار دۆلار و خانویه‌ك و پاسپۆڕتی بۆ دابین كردوه‌.

‌ 742 جار بینراوه‌
6/19/2017 2:33:06 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved