»  ناوچەیی
ئه‌مریكا داواده‌كات كێشه‌ی قه‌ته‌ر و وڵاتانی كه‌نداو گه‌وره‌تر نه‌كرێت



وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند پێویسته‌ كێشه‌ی نێوان قه‌ته‌ر و وڵاتانی كه‌نداو به‌گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێت.
ڕێكس تیله‌رسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند: پێناچێت قه‌ته‌ر مه‌رجه‌كانی وڵاتانی كه‌نداو جێبه‌جێ بكات و بچێته‌ ژێر باری داواكاریه‌كانیانه‌وه‌.
روونشیكرده‌وه‌، زۆر پرس هه‌یه‌ قه‌ته‌ر و وڵاتانی كه‌نداو گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ن و ببنه‌ هۆی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌وه‌ زیاتر كێشه‌كه‌ گه‌وره‌تر نه‌كه‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا داواشی له‌و وڵاتانه‌ كرد كه‌ تواناكانیان بۆ دژایه‌تی تیرۆر دیاریی بكه‌ن نه‌ك كێشه‌ی دیكه‌ .
وتیشی: هه‌موو هاوپه‌یمانه‌كان پێكه‌وه‌ بن به‌هێزترن بۆ كاركردن بۆ ئامانجی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و توندڕه‌وی.





‌ 696 جار بینراوه‌
6/26/2017 3:36:02 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved