»  ناوچەیی
روحانی: لەپاڵپشتیکردنی قەتەر بەردەوام دەبین





"حەسەن روحانی" سەرۆک کۆماری ئێران، پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ قەتەر دووپاتکردەوە و رایگەیاند: گەمارۆکانی سەر ئەو وڵاتە لەلایەن وڵاتانی کەنداوەوە رێگەیەکی گونجاو نییە بۆ چارەسەری کێشەکان.
روحانی لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ "تەمیم بن حەمەد"ی میری قەتەر، جەختی لەبەردەوامیی کرانەوەی سنوورە ئاوی و ئاسمانییەکانی وڵاتەکەی بەرووی قەتەردا کردەوەو رایگەیاند: پاڵپشتی لە ئابووری قەتەر دەکەن.
ھەر لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، روحانی بە میری قەتەری راگەیاندووە: کە تاران و دەوحە یەک ئامانجی ھاوبەشیان ھەیە، بۆیە پاڵپشتی لە گەل و حکومەتی ئەو وڵاتە دەکەن و پەرە بە پەیوەندییەکانیان دەدەن.
سعودیە و میسر و ئیمارات و بەحرەین، بە تۆمەتی پاڵپشتیکردن لەتیرۆر، پەیوەندیە دیپلۆماتییەکانیان لەگەڵ قەتەر پچراندووە و ١٣ مەرجیشیان بۆ داناوە تاوەکو پەیوەندییەکانیان لەگەڵ قەتەر ئاسایی بکەنەوە.
‌ 689 جار بینراوه‌
6/26/2017 3:36:46 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved