»  عێراق
كۆنترۆڵكردنەوەی تەواوی موسڵ راگەیەندرا




تەلەفزیۆنی ئەلعراقیە كۆتایهاتنی تیرۆرستانی داعش لەموسڵ راگەیاند.

كەمێك لەمەوبەر  تەلەفزیۆنی ئەلعراقیەی نیمچە رەسمی حكومەتی عیراق، لەهەواڵێكی بەپەلەدا كۆتیهاتنی داعشی لەشاری موسڵ راگەیاند، ئەوەش دوای تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر دەسەڵاتی ئەو رێكخراوە تیرۆرستیەدا لەو شارە.

هاوكات وەزارەتی بەرگری عیراقیش لەبەیاننامەیەكدا، رایگەیاند: هیچ تیرۆرستێكی داعش لەناوچەكانی موسڵ نەماوە، تەنها بژاردەش لەبەردەم ئەوانەی ئەگەر مابن خۆ رادەستكردنیانە بەهێزە ئەمنیەكان.

شانەی راگەیاندنی جەنگی عیراقیش ئەمڕۆ كۆنترۆڵكردنەوەی مزگەوتی نوری و  منارەی حەدبای بڵاوكردەوە.

رۆژی 10ی حوزەیرانی 2014، تیرۆرستانی داعش شاری موسڵیان داگیركردو لەمزگەوتی نوری گەورەی شارەكەشەوە ئەبوبەكر بەغدادی سەرۆكی رێكخراوی تیرۆرستی داعش خەلافەتەكەی لەعیراق و سوریا راگەیاند.
‌ 1878 جار بینراوه‌
6/29/2017 2:08:03 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved