»  کاتژمێر یازدە
روداوەکەی سەرتیپ جەوهەر و ئاماژە مەترسیدارەکان !
شوان داودی



هەفتەی رابردوو هێزێک لە هەولێری پایتەخت دەچنە سەر ماڵی رۆژنامەنوس سەرتیپ جەوهەر و لە حاڵەتی بەردەست نەبونی خۆیدا برایەکی راپێج دەکەن ، پێش هەر قسەیەک ئەوهێزە هەر هێزێک بێت و سەر بە هەر کەسێک بێت بۆ هەر مەبەستێک بێت ولەهەر شوێنێک بێت بێ گفتوگۆکردن لە سەری مایەی ریسواکردنە .
چەند رۆژێکە بەوردی چاودێری ئەو دۆخە دەکەم، چەند ئاماژەیەکم لاگەڵاڵە بووە ،من خۆم بە مەترسی دەبینم لەسەر رەوشی رۆژنامەگەری و
دۆخی رۆژنامەنوسان بەگشتی لە هەرێمی کوردستاندا..

1- هەر دەزگایەکی میدیایی پێش بڵاو کردنەوەی هەر بابەتێک پێویستە هەڵسەنگاندنی بابەتیانەی بۆ هەبێ..چونکە لە کاتی بڵێ‌وکردنەوەیدا بەهەمان بەرپرسیارێتی نوسەرەکە بەرپرسیارێتی
یاسایی دەکەوێتە ئەستۆ، لە حالەتێکدا بابەتەکە ناوی لەسەر نەبێت،یان بەناوی خوازەوەوە بڵاو کرابێتەوە ئەوە دەزگای ناوبرراو کۆی بەرپرسیارێتیە یاسایی و مەعنەویەکەی دەکەوێتە ئەستۆ ،لەم حاڵەتەی گۆڤاری لڤین -دا کەرداوەکەی
سەرتیپ جەوهەری بەدواداهات دەکرێ بڵێین:

ا- بڵاوکردبەوەی بابەتەكە بەناوێكی خوازراوەوە هەڵە بوو.
ب- ناوەرۆكی بابەتەکە بۆ دەزگایەکی موعتەبەری وەک لڤین خراپ بوو.
ج-لادانی بابەتەکە لەسەر سایتی لڤین بێ هیچ ڕونکردنەوەیەک خراپتر بوو ،
چونکە گومانی ئەوە دروست دەکات ،کە لڤین ناوی نوسەرەکەی ئاشکرا کردبێت لە حاڵەتێکدا ئەگەر سەرتیپ نوسەرکە بێت ، لە حاڵەتێکی تردا ئەگەر سەرتیپ نوسەری بابەتی ناوبراو نەبووێێت ئەوە زۆر خراپتر ،لڤین ویستویەتی لەسەرحسابی سەرتیپ خۆی دەرباز بکات و دارەکە لەسەری سەرتیپدا بشکێنێت کە ئەمەیان کارەساتە هیوادارم وا نەبێت.
2-دوای چەند رۆژێک لەروداوەکە دوو
راگەیاندنی جیاواز لەسەندیکای
رۆژنامەنوسانی کوردستانەوە بەناوی لیژنەی داکۆکیەوە بڵاوکراوەتەوە:
ا - یەکەمیان لەلایەن نەقیبی سەندیکاو دوەروبەرەکەیەوە کە قسە نەکردنیان زۆر شەرەف مەندانە تر بوو لەوەی سەندیکایەک کە ئەندامی فیدراسیۆنی نێو دەوڵەتی رۆژنامەنوسان بێت بۆ روداوێکی لەو جۆرە بەو لاوازیە دەرکەوێت،لە لایەکی ترەوە دەبوایە نەقیبی سەندیکا جورئەتی ئەوەی هەبوایە بە ناوی خۆیەوە راگەیاندن بڵاو بکاتەوە نەک بە ناوی لیژنەیەکەوە کە جەنابیان بۆی نیە بەناوی ئەو لیژنەیەوە قسە بکات.
ب - راگەیاندنی دووەمی سەندیکا بە ئیمزای حمید بەدرخان سەرۆکی لیژنەی داکۆکی لە سەندیکا بڵاوکراوەتەوە بەداخەوە مایەی شەرمەزارییە، چونکە لەراستیدا شەرعیەت دانە بە هەلسوکەوتی هێزەکە و ئیدانە کردنی رۆژنامەنوسەکەیە و لە هەمان کاتتدا لە پەنای( قورمساغ)وە
هەرشەیە بۆسەر ئازادی دەربرین بەمەش كۆی هەڵوێستەکانی ئەم لیژنەیە دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە.
3- لە هەموو ناخۆشتر و مەترسیدار تر ئەوەیە پۆلیس ئامادە نەبێت سکاڵا لە پرسێکی ئاوا مەترسیداردا وەربگرێت بە پێی بەدوادا چونەکانم هەریەک لە رۆژنامەنوسەکە و براکەی بە جیا سەردانی (بنکەی پۆلیسی کوردستان)یان لە شاری هەولێر کردوە بۆ سکاڵا تۆمار کردن بەڵام بنکەی ناوبراو ئامادە نەبووە سکاڵایان لێ وەربگرێت ، بەمەش ئەو دەزگایانە دەبنە بەشێک لەروداوەکەو متمانەیان لە دەست دەدەن کاتێکش خەڵك متمانەی بە دامودەزگاکان بەتایبەت پۆلیس نەما ئیتر دەبنە دامودەزگای داپڵۆسێنەر.
مەترسیەکان لێرەوە سەرچاوە دەگرن،
ئەگە ر دەزگایەکی میدیایی ئامادە بێت رۆژنامەنوسێك بکاتە قوربانی هەڵەیەکی پیشەیی خۆی ، نەقیبی سەندیکایەکی پیشەیی نەرجسیانە بەرگری لە ئەندامەکەی بکات و لیژنە داکۆکیکارەکەی قورمساغانە وبێسڵمینەوە لە ئاکاری پیشەیی وکاری
سەندیکایی بیانوو بۆ هێزەکە لەدژی رۆژنامەنوسەکە بهێنێتەوە،
ئەمانە هەمووی لە کاتێكدایە سەرتیپ جەوهەر ئەندامی دەستەی نوسەرانی رۆژنامەی (کوردستانی نوێ)یە کە رۆژنامەی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە
ئەگەر رۆژنانەنوسێکی بێ پشت و پەنای نەگەبەت توشی دۆخێکی وا بێت چی بە سەر دێت، بەداخێکی زۆرو نیگەرانییەکی قوڵەوە پێم وایە چارەنوسی لە سۆران و سەردەشت و کاوە باشتر نابێ ، تا حەواڵەی خۆی دەخوێنێتەوە پێستی دەبەنە دەباخانە.
‌ 2849 جار بینراوه‌
6/29/2017 8:15:29 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
123
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved