»  عێراق
دەوڵەتی یاسا كار بۆ شكستی كۆنگرەی سوننەكان دەكات


 بە مەبەستی شكستهێنان بە كۆنگرەی سوننەكان، لیستی دەوڵەتی یاسا هەوڵەكانی بۆ كاراكردنەوەی فەرمانەكانی دادگا تایبەت بە دەستگیركردنی بەشێك لە سەركردە سوننەكان چڕكردۆتەوە.
بەپێی زانیارییەكانی (هەواڵ)، لیستی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆكایەتی نوری مالیكی، لە رێگای لایەنگرانی لە نێو دادگاكانی عێراق، كار بۆ كاراكردنەوەی فەرمانەكانی دادگا تایبەت بە دەستگیركردنی بەشێك لە سەركردە سوننەكان دەكات.
ئەوەش زانراوە، ئەم هەنگاوەی دەوڵەتی یاسا بۆ شكستهێنان بە كۆنگرە چاوەڕوانكراوەكەی سوننەكان دەكات، كە وابڕیارە لە مانگی ئایندە لە شاری بەغدا ببەسترێت.
بە وتەی سەرچاوەی زانیارییەكان، دەوڵەتی یاسا لە رێگای كاراكردنەوەی فەرمانەكانی دەستگیركردن دەیەوێت كەمترین سەركردەی سوننە ئامادەی كۆنگرەكە بێت، تا كۆدەنگییەكی گشتی سوننی دروست نەبێت.

 
 
‌ 2072 جار بینراوه‌
7/1/2017 9:53:31 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved