»  عێراق
بەعس بۆ دوای داعش خۆی سازدەدات


  حیزبی بەعسی هەڵوەشاوە هەوڵە دیبلۆماتییەكانی بۆ قۆناغی دوای داعش لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان چڕدەكاتەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست (هەواڵ) كەوتووە، حیزبی بەعسی هەڵوەشاوە لە رێگای ئەندامە نهێنییەكانی لە باڵوێزخانەكانی عێراق لە وڵاتان، هەڵمەتێكی بەرفراوانی دیبلۆماتی دەستپێكردووە.
ئەوەش زانراوە؛ هەڵمەتەكەی حیزبی بەعس بۆ ئەوەیە رۆڵی خۆی لە قۆناغی دوای داعش لە عێراق بەگشتی و ناوچە سونیەكان بە تایبەتی هەبێت.
بەپێی زانیارییەكان، ئەندامە نهێنییەكانی حیزبی بەعس لە ناو باڵوێزخانەكانی عێراق، رۆڵی دیاریكردنی كەسایەتییەكان و ئالیەتی دروستكرنی پەیوەندیكردنی سەرانی بەعس بەو كەسایەتیانە دەبینن.


 




 
‌ 2022 جار بینراوه‌
7/1/2017 9:54:23 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved