»  عێراق
ده‌یان ته‌رم له‌ موسڵ له‌ ژێر خانووه‌ رووخاوه‌كان ماون



روانگه‌ی عێراقی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌ راپۆرتێكدا ئاشكرایكرد: تا ئێستا سه‌دان ته‌رم له‌ ژێر داروپه‌ردووی خانووه‌ روخاوه‌كانی ناوچه‌ی موسڵی كۆن  هه‌ن كه‌ له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕوپێكدادانه‌كان كوژراون.
راپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌: له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كانی ناوچه‌ی موسڵی كۆن ده‌یان كوژراو و برینداربوونی سه‌دان هاوڵاتی لێكه‌وتۆته‌وه‌، به‌تایبه‌تی كه‌ تیرۆریستانی داعش هاوڵاتیانیان وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی بۆ پاراستنی ژیانی خۆیان له‌ هێرشی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق به‌كارهێناوه‌ .

باسی له‌وه‌شكردووه‌: تائێستا به‌ هه‌زاران هاوڵاتی مه‌ده‌نی له‌و گه‌ڕه‌كانه‌ گیریان خواردووه‌ كه‌ ژێر چنگی داعشدا ماون و رێگه‌ی ده‌ربازبوونیان به‌ره‌و ناوچه‌ ئارامه‌كان نییه‌.
راپۆته‌كه‌ی روانگه‌ی عێراقی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌ زاری یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی تیمه‌ فریاگوزارییه‌كانه‌وه‌ ئاشكرایكردووه‌: له‌كاتی گه‌یشتیان به‌ ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری مزگه‌وتی نوری، ته‌رمی ده‌یان هاوڵاتی تاێستا له‌ ژێر داروپه‌ردووی خانووه‌ رووخاوه‌كان ماون و ده‌رنه‌هێنراون.
روانگه‌كه‌ داواشی له‌ حكومه‌تی عێراقی كردووه‌، په‌له‌ بكات له‌ ده‌ربازكردنی ئه‌و هاوڵاتییه‌ مه‌ده‌نیانه‌ی تائێستا له‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی موسڵ ماون كه‌ رزگار نه‌كراون و له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كارده‌هێنرێن.



‌ 1735 جار بینراوه‌
7/2/2017 7:38:09 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved