»  عێراق
خەنجەر بەشداری كۆنگرەی سوننەكان ناكات
هەواڵ

لە ترسی ئەگەری دەستگیركردنی، سەرمایەداری گەورەو كۆمەككاری سیاسییەكانی عەرەبی سوننە خەمیس خەنجەر بەشداری كۆنگرەی سوننەكان لە بەغدا ناكات.
بەپێی زانیارییەكانی (هەواڵ)، خەمیس خەنجەر، گەورە سەرمایەداری عەرەبی سوننە لە بەشداریكردن لە كۆنگرەی سوننەكان پاشگەز دەبێتەوە، ئەمەش هاوكاتە، لەگەڵ هەوڵەكانی لیستی دەوڵەتی یاسا بۆ كاراكردنەوەی فەرمانەكانی دەستگیركردنی چەند سەركردە و كەسایەتیەكی سوننە.
هەر بەپێی ئەو زانیارییانە، كە سەرچاوەیەكی لە هاوپەیمانی هێزە سونیەكان بۆ (هەواڵ)، ئاشكرایكرد:”خەمیس خەنجەر بە رێگای كەسێكی نزیكی خۆی، سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئاگادار كردۆتەوە، كە ناتوانێت بەشداری كۆنگرەی سوننەكان بەغدا بكات”.
وەك ئەو سەرچاوەیە، ئاماژەی پێیدا:”خەنجەر لە نامەكەیدا هۆكاری ئامادەنەبوونی بۆ كۆنگرە بۆ ترسی ئەگەری دەستگیركردنی لەلایەن دەزگا ئەمنیەكان لە ژێر فشاری لایەنە شیعەكان گەڕاندۆتەوە”.
خەمیس خەنجەر، گەورە سەرمایەداری عەرەبی سوننە، كە نیشتەجێی وڵاتی ئوردنە، یەكێكە لەو كەسایەتیانەی تۆمەتبارە بە دەستێوەردان لە كاروباری حكومەتی عێراق و هاوكات لەلایەن شیعەكانەوە تۆمەتبار دەكرێت، كە لە پشت مانگرتنی لایەنە سوننەكان بووە لە ساڵی (2013).
 
‌ 1925 جار بینراوه‌
7/8/2017 8:46:54 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved