»  عێراق
جێبەجێكردنی یاسای دیاریكردنی راوێژكارانی دەوڵەت ساڵانە (5) ملیار دینار بۆ حكومەت دەگەڕێنێتەوە
هەواڵ

  بەپێی بەدواداچوونێكی ماڵپەری ئابوری عێراقی، یاسای دیاریكردنی راوێژكارانی دەوڵەت، ساڵانە زیاتر لە (5) ملیار دینار بۆ حكومەت دەگەڕێنێتەوە.
ماڵپەری (دنانیر)، كە ماڵپەری هەواڵی ئابورییە، بەدواداچوونێكی بۆ قەبارەی بودجەی تایبەت بە موچەی راوێژكارانی سێ‌ سەرۆكایەتیەكە و دامەزراوە حكومیەكان كردووە، كە بەپێی ئەو بەدواداچوونە، بە جێبەجێكردنی یاسای دیاریكردنی راوێژكاران، ساڵانە زیاتر لە (5) ملیار دینار بۆ حكومەت دەگەڕێتەوە.
ئاماژە بەوەشدراوە؛ كە لەئێستادا حكومەت ساڵانە نزیكەی (16) ملیار وەك موچە بە راوێژكاران دەدات، كە بە جێبەجێكردنی یاسای دیاریكردنی راوێژكاران، ئەو بودجەیە كەم دەبێتەوە بۆ (11) ملیار دینار.
جێی وتنە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێـراق لەمانگی ئایاردا، یاسای دیاریكردنی راوێژكارانی دەوڵەتی پەسەندكرد، كە تێیدا ژمارەی راوێژكارانی لە سێسەرۆكایەتیەكەی بە (6) راوێژكار بۆ هەر دامەزراوەیەك دیاریكرد و ژمارەی راوێژكارانیوەزارەت و دەستە سەربەخۆكانی بە (3) راوێژكار بۆ هەر دامەزراوەیەك دیاریكرد.
‌ 2176 جار بینراوه‌
7/8/2017 8:47:40 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved