»  عێراق
بەدواداچوون بۆ پارە حەواڵەكراوەكانی داعش دەكرێت
هەواڵ

بانكی ناوەندی لە رێگای وردبینیكردنی تۆماری بانكە ئەهلیەكان و نووسینگەكانی دراوە، بەدواداچوون بۆ پارە حەواڵەكراوەكانی داعش بۆ دەرەوەی وڵات دەكات.
سەرچاوەیەك لە بانكی ناوەندی عێراق تایبەت بە (هەواڵ)، رایگەیاند:”پلانێك گیراوەتەبەر بۆ ئاشكراكردنی پارە حەواڵەكراوەكانی داعش بۆ شارەكانی عێراق”، روونیشیكردەوە:”پلانەكە بریتیە لە وردبینیكردنی تەواوی حەواڵەكانی بانك و نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە ماوەی (3) ساڵی رابردوو”.
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە؛ لەئێستادا بانكی ناوەندی لیژنەیەكی بۆ پێداچوونەوە بە تۆماری حەواڵەی نووسینگەكانی دراو و بانكەكان پێكهێناوە و دیاریكردنی جێی پەنجەی گومانەكان.
هاوكات سەرچاوەیە، ئاشكراشیكرد:”بانكی ناوەندی فەرمانی بۆ بانك و نووسینگەكان دەركردووە، كە ئاسانكاری تەواو بۆ لیژنە پێكهێنراوە بكەن و لە حاڵەتی پێچەوانەشدا، سزای توندی بانك و نووسینگەكان دەدرێت”.
 
‌ 2176 جار بینراوه‌
7/8/2017 8:48:29 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved