»  عێراق
خاوەندارێتی سەركەوتنەكانی حەشد ململانێی نێوان مالیكی و لایەنگرانی سیستانی قوڵدەكاتەوە


لەسەر خاوەندارێتی كردنی سەركەوتنەكانی حەشد شەعبی، شەڕێكی راگەیاندن لە نێوان نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق و لایەنگرانی عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی ئاینی شیعەكان سەرهەڵدەدات.
بەپێی زانیارییەكان، لەدوای راگەیاندنی سەركەوتنی رزگاركردنەوەی شاری موسڵ، لەئێستادا لەسەر پرسی خاوەندارێتی كردنی سەركەوتنەكانی حەشد شەعبی، هەڵمەتێكی راگەیاندنی توند لە نێوان لایەنگرانی نوری مالیكی و عەلی سیستانی سەریهەڵداوە.
ئەوەی زانراوە، لایەنگرانی عەلی سیستانی خۆیان بە خاوەنی سەركەوتنەكانی حەشدی شەعبی دەزانن و رایدەگەیەنن؛ كە حەشدی شەعبی لەسەر عەلی سیستانی فەتوای گەورە مەرجەعی شیعەكان دامەزراوە، لە بەرانبەردا لایەنگرانی نوری مالیكی ئاماژە بەوە دەدان، كە حكومەتی لەسەر دەستی مالیكی هەستاوە بە دامەزراندنی حەشدی شەعبی و تەنها ناوەكەی لەسەر فەتوای عەلی سیستانی بووە.
لە دیدارێكی تەلەفزیونیشدا، نوری مالیكی ئەوەی راگەیاند؛ كە ئەوان زۆر لە پێش مەرجەعیەتی شیعەكان بڕیاریان لەسەر دامەزراندنی سوپایەك بۆ روبەروبونەوەی داعش دەركرد، بەڵام لەسەر فەتوای مەرجەعیەت ناوی (حەشدی شەعبی)ـیان لێنا.
‌ 2036 جار بینراوه‌
7/8/2017 8:49:09 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved