»  عێراق
هاوپەیمانانی ئەنقەرە كار بۆ گۆڕینی پارێزگاری موسڵ دەكەن
رەوان تالیب

 ئیئتلافی (نەهزە)ی نزیك لە توركیا لە ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ كار بۆ گۆڕینی پارێزگای موسڵ دەكات و لێپرسراوێكی یەكێتیش رایدەگەیەنێت:"گۆرانكارییەكە تەنها بۆ مەبەست و بەرژەوەندی تاكە كەسین".
هەڵۆ پێنجوێنی، لێپرسراوی مەڵبەندی نەینەوای یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:"لیستی (نەهزە) لە ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ لە هەوڵدایە گۆڕانكاری لە پۆستی پارێزگای موسڵ بكات، كە سەر بە لیستەكەی خۆیانە"، روونیشیكردەوە:"گۆرانكارییەكە تەنها بۆ مەبەست و بەرژەوەندی تاكە كەسیین و بۆ بەرژەوەندی گشتی نین".
بە وتەی لێپرسراوی مەڵبەندی نەینەوای یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، ئیئتلافی (نەهزە) لیستێكی یەكگرتوو نین لە ناوخۆیاندا، ئاماژەی بەوەشدا:"تائێستا كارەكان و پرسەكان لە موسڵ بەپێی بەرژەوەندی تایبەتی تاوتوێ دەكرێن".
هاوكات هەڵۆ پێنجوێنی، ئاشكراشیكرد:"چەندجارێك هەوڵی گۆڕینی پارێزگار لە موسڵ دراوە"، باسی لەوەشكرد:"تائێستا پارێزگاریان لە هەوڵی لادانی ئاگادار نەكراوەتەوە".
لێپرسراوی مەڵبەندی نەینەوای یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، وتیشی:"ئێمە لەگەڵ  گۆرانگارین لە پۆستی پارێزگا ئەگەر بۆ خزمەتكردن و بەرژەوەندی كۆمەڵانی خەڵك بێت، بەڵام ئەوان لە رابردووشدا گۆڕانكاریەكانیان بۆ بەرژەوەندی گشتی نەبووە و بۆ ململانێ و بەرژەوەندی تایبەتی بووە".
ئیئتلافی نەهزە لە حیزبی ئیسلامی و لیستی موتەحیدینی نوجێفییەكان و بەرەی توركمانی پێكهاتوون كە نزیكایەتی لەگەڵ حكومەتی توركیا كۆیان دەكاتەوە.
 

 



 
‌ 1162 جار بینراوه‌
7/8/2017 8:55:51 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved