»  عێراق
هێڵی یەكەمی سەركردایەتی داعش درزی گەورەی تێدەكەوێت
هەواڵ


لەگەڵ شكستە سەربازییە یەك لەدوای یەكەكانی داعش، ناكۆكی قووڵ دەكەوێتە نێوان سەركردەكانی ئەو رێكخراوەوە.
سەرچاوەیەكی ئەمنی باڵا تایبەت بە (هەواڵ)، رایگەیاند:"ناكۆكی لە نێو خەتی یەكەمی سەركردەكانی داعش لە قولبونەوەدایە"، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ ئەو گرژی و پێكدادانە چەكدارییە لە دووەم رۆژی جەژن لە نێوان فەرماندەكانی داعش لە سنوری ناحیەی عەباسی سەر بە قەزای حەویجە روویدا.
ئەو سەرچاوەیە، ئاشكراشیكرد:"لە دوای بێسەروشوێن بوونی كوڕی والی حەویجە كە دەكاتە ئامری ئەمنی قەزاكە، ناكۆكیەكان تەقیونەتەوە".
پێشتر بەهۆی كوژرانی رەشید مجید سرای ئەلمەفرەجی ناسراو بە ئەبو رەماح لە (24 / 6 / 2017) ناكۆكی نێوان سەركردە حەویجەیەكانی داعش و سەركردە  دیالەییەكانی داعش سەریهەڵدا.
ئەو سەرچاوەیە، راشیگەیاند:"ناكۆكیەكان لە نێوان سەركردە حەویجەیی و سەركردەكانی پارێزگای دیالەیە تادێت زیاتر پەرە دەسەنێت".
لای خۆشیەوە، لیوا هیوا عەبدوڵڵا، جێگری فەرماندەی میحوەری چواری هێزەكانی پێشمەرگە لە باشوری كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:"بەپێی زانیاریەكان لە ئێستادا قەزای حەویجە لەلایەن سەركردە حەویجەیەكان و ئەوانەی خەڵكی ناحیەی سلێمان بەگن بەڕێوەدەبردرێت".
جێی وتنە، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراوەوە، هێرش كرایە سەر ئۆتۆمبێلێكی چەكدارانی داعش لە گوندی عەیسەلانی سەر بەحەویجە.
 




 
 



‌ 2093 جار بینراوه‌
7/8/2017 8:56:25 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved