نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  عێراق
سەدر دەزگا راگەیاندنەكانی دەخاتە خزمەتی عەبادییەوە


 بە ئامانجی شكاندنی سیاسی نوری مالیكی، سەرۆكی لیستی دەوڵەتی یاسا، موقتەدا سەدر، سەرۆكی رەوتی سەدر، دەزگا راگەیاندنەكانی سەر بە رەوتەكەی دەكاتە خزمەتی سەركەوتنەكانی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران.
سەرچاوەیەكی سیاسی تایبەت بە (هەواڵ)، ئاشكرایكرد:”موقتەدا سەدر دەزگا راگەیاندنەكانی سەر بە رەوتەكەی راسپاردووە كە گرنگی تایبەت بە سەركەوتنەكانی حەیدەر عەبادی بەسەر داعشدا بدەن”، روونیشیكردەوە:”راسپاردەكەی موقتەدا دەزگا سێبەرەكانی رەوتی سەدریش دەگرێتەوە”.
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، ئامانجی موقتەدا سەدر لێدانی سیاسیە لە نوری مالیكی بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوو، ئاماژەی بەوەشدا:”سەدر لە راسپاردەكەی داوای لە راگەیاندنەكانی رەوتەكەی كردووە، بە شێوەی بەراوردكاری بۆ كاتی داگیركاری و سەركەوتنی ئێستا هێزە چەكدارییەكان كار بكەن”.
هاوكات ئەو سەرچاوەیە، راشیگەیاند:”ئەم هەنگاوەی سەدر لە وەڵامی راگەیاندنەكانی نزیك لە نوری مالیكی دێت، كە ماوەیەك هێرشی بەرفراوانیان بۆ سەر حەیدەر عەبادی دەست پێكردووە”.
 
 
‌ 2563 جار بینراوه‌
7/15/2017 8:37:26 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved