نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  عێراق
داوای پاكردنەوەی موسڵ لە مین دەكرێت


   لە بەیاننامەیەكیدا كە وێنەیەكی بۆ (هەواڵ)، نێردراوە؛ لیژنەی كشتوكاڵی ئەنجومەنی نوێنەران، داوادەكات پەلە بكرێت لە پاككردنەوەی زەوییە كشتوكاڵیەكانی موسڵ لە مینی چێنراو.
لیژنەی كشتوكاڵی ئەنجومەنی نوێنەران، لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەداوە، كە چەند مانگێكی دیكە پێی دەنرێتە وەرزی تۆكردنی گەنم و جۆ و بەشی زۆری زەوییە كشتوكاڵیەكانی موسڵیش لەلایەن داعشەوە لە مین چێنراوە.
ئەم بەینامەیەی لیژنەی كشتوكاڵی ئەنجومەنی نوێنەران هاوكاتە لەگەڵ لێدوانێكی فەلاح حەسەن، وەزیری كشتوكاڵی عێراق، كە تێیدا رایگەیاندبوو؛ بەهۆی داگیری موسڵەوە لەلایەن داعشەوە، ساڵانە بڕی یەك ملیۆن تۆن گەنم زیان بە عێراق گەیشتووە.
هاوكات رونیكردبوەوە، كە بەرهەمی دانەوێلەی پارێزگای موسڵ لە (40%) كۆی بەرهەمی دانەوێلەی عێراق پێكدەهێنێت.
داواشیكردووە، بۆ ئەو مەبەستە حكومەت پەلە بكات لە پاكردنەوەی زەوییە كشتوكاڵیەكان لە مینە چێنراوەكان.

‌ 2782 جار بینراوه‌
7/15/2017 8:38:51 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved