»  عێراق
 بڕە پارەیەكی تر لە موچەی فەرمانبەران دەبڕدرێت


 بە مەبەستی دابینكردنی بودجە بۆ ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زیانلێكەوتۆكانی دەستی (داعش)، حكومەتی عێراق لێبڕینێكی نوێ‌ دەخاتە سەر موچەی فەرمانبەران.
سەرچاوەیەك لە لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران، تایبەت بە (هەواڵ)، رایگەیاند:”لەئێستادا حكومەت كار بۆ لێبڕینێكی نوێ‌ لە لیستی موچەی فەرمانبەران بۆ ساڵی (2018) دەكات”، روونیشیكردەوە:”ئامانج لەو هەنگاوە كۆكردنەوەی داهاتە بۆ ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زیانلێكەوتوەكان”.
لە بودجەی ساڵی (2015)ـەوە حكومەت دوو جۆر لێبڕینی لە موچەی فەرمانبەران دیاریكردووە، كە بەشێكیان وەك داهات بۆ حەشدی شەعبی و بەشەكەی تریشیان وەك هاوكاری بۆ نازحەكان بەكاردێت.
پێشتر لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران، ئەوەی ئاشكراكردبوو، كە حكومەت بەڵێنی داوە لە بودجەی ساڵی (2018) هەر دوو جۆرە لێبڕینەكە هەڵوەشێنێتەوە.
ئەو سەرچاوەیە ئاشكراشیكرد:”تائێستا نازانرێت رێژە و شێوازی لێبڕینەكە لە موچەی فەرمانبەران چۆنە و بە چ میكانزمێك دەبێت”، ئاماژەی بەوەشدا:”پێدەچێت هەر دوو لێبڕینەكەی تر هەڵوەشێنرێتەوە و ئەم جۆرەییان بخرێتە شوێنی”.
 
‌ 931 جار بینراوه‌
7/15/2017 8:39:57 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved