»  عێراق
دەرمانخانەی بێ‌ مۆڵەت روو لەزیادبوونە


 زیاتر لە (100) دەرمانخانە بە مۆڵەتی ساختە لە پارێزگاكانی عێراق كراوەتەوە و دەستەی نەزاهەش تێوەگلانی ژمارەیەك بەرپرس لەو كەیسە رادەگەیەنێت.
سەرچاوەیەك لە دەستەی نەزاهە، تایبەت بە (هەواڵ)، رایگەیاند:”دەستەی نەزاهە لێكۆڵینەوەكانی لە بارەی ساختەبوونی ژمارەیەكی زۆر مۆڵەتی دەرمانخانەكان تەواو كردووە”، روونیشیكردەوە:”زیاتر لە (100) دەرمانخانە لە تەواوی عێراق بە مۆڵەتی ساختە كراونەتەوە”.
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، دەستەی نەزارهە لە دوو هەفتەی داهاتوودا راپۆرتەكەی رادەستی دادگا و وەزارەتەكانی تەندروستی و ناخۆ دەكات، بە مەبەستی گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی بەرانبەر ئەو دەرمانخانانە، ئاماژەی بەوەشدا:”ژمارەیەكی دیكەی لە دەرمانخانەكان بەبێ‌ بوونی مەرجەكان تێیاندا، مۆڵەتیان پێیدراوە”.
ئەو سەرچاوەیە، ئاشكراشیكرد:”ژمارەیەك بەڕێوەبەر لە وەزارەتی تەندروستی و سەندیكای دەرمانسازان لەو كەیسانە تێوەگلاون”.


‌ 771 جار بینراوه‌
7/22/2017 10:11:11 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved