نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  عێراق
هۆشداری راگرتنی پشتگیرییەكانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی دەدرێت


 لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران، هۆشداری لە راگرتنی پشتگیرییەكانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بۆ عێراق و دابەش نەكردنی موچەی دوو مانگی كۆتایی ئەم ساڵ دەدات.
لە كۆنفڕاسێكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا؛ ئەندامانی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران، رایانگەیاند؛ ئەگەر تا كۆتایی ئەم مانگە بودجەی تەواوكاری نەگاتە ئەنجومەنی نوێنەران، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پشتگیرییەكانی بۆ عێراق رادەگرێت.
ئەم هۆشدارییەی ئەندامانی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران، لە كاتێكدایە، تائێستا حكومەت هیچ هەنگاوێكی بۆ رەوانەكردنی بودجەی تەواوكاری ساڵی (2017) بۆ پەرلەمان نییە.
هاوكات ئەندامانی لیژنەی دارایی، ئاشكرایانكرد؛ بەپێی رێككەوتنی نێوان عێراق و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، دەبێت حكومەت لە كاتی خۆیدا یاساكانی تایبەت بە بودجە رەوانەی پەرلەمان بكات و بەپێی یاساش بودجەی تەواوكاری دەبێت پێش هاتنی مانگی ئاب رەوانەی پەرلەمان بكرێت.
ئاماژە بەوەشدرا، لە حاڵەتی دواكەوتنی یاسای بودجەی تەواوكاری و راگرتنی هاوكارییەكانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، چارەنووسی موچەی دوو مانگی كۆتایی ئەمساڵی موچەخۆران دەكەوێتە مەترسیەوە.
جێی وتنە، پێشتر لیژنەی دارایی راگەیاندبوو، كە بودجەی تەرخانكراو بۆ موچە تەنها بەشی موچەی (10) دەكات و بۆ دابینكردنی موچە دوو مانگی كۆتایی ساڵ، دەبێت یاسای بودجەی تەواوكاری دابنرێت..
 
‌ 3080 جار بینراوه‌
7/22/2017 10:11:59 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved