»  عێراق
مه‌ترسیدارترین پیلانی داعش بۆ مه‌زارگه‌كانی عێراق شكستپێھێندرا


مه‌ترسیدارترین پیلانی داعش بۆ په‌لاماردانی مه‌زارگه‌كانی نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لاو سامه‌را شكستپێھێندرا.

 ئه‌بو عه‌لی ئه‌لبه‌سری به‌رێوه‌به‌ری گشتی ھه‌واڵگری و به‌ره‌رنگاربونه‌وه‌ی تیرۆر له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه‌، تیرۆرستانی داعش ئاماده‌كارییان كردووه‌ بۆ ئه‌نجامدانی سێ په‌لاماری تیرۆرستی له‌ مه‌زارگه‌ی كه‌ربه‌لاو نه‌جه‌ف و سامه‌را.

به‌رێوه‌به‌ری گشتی ھه‌واڵگری و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق  راشیگه‌یاندوه‌: تیرۆرستان ھه‌وڵیانداوه‌ له‌ رێی به‌كارھێنانی ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژكراو و چه‌ك و ده‌یان خۆكوژه‌وه‌ په‌لاماره‌كان ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام پاش ده‌ستكه‌وتنی زانیاری ھه‌واڵگری و دوای دڵنیابوونه‌وه‌ له‌زانیارییه‌كان، پیلانه‌كه‌ی داعش پوچه‌ڵكراوه‌ته‌وه‌.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، پیلانه‌كه‌ی داعش له‌ ناوچه‌ی مه‌یادینی سوریاو ده‌وروبه‌ری شاری قائیم، نه‌خشه‌ی بۆ داڕێژراوه‌.
‌ 611 جار بینراوه‌
7/30/2017 6:00:05 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved