»  عێراق
بەغداو ریاز لەسەر بەگەرخستنەوەی بۆڕی نەوتی نێوانیان رێكدەكەون




 لە دوای كردنەوەی دەروازە سنورییەكانی نێوان، بەغدا و ریاز لەسەر بەگەرخستنەوەی بۆڕی نەوتی عێراق ـ سعودیە رێكدەكەون.
بەپێی زانیارییەكانی (هەواڵ)، هەردوو حكومەتی عێراق و سعودیە لەسەر بەگەرخستنەوەی بۆڕی نەوتی عێراق ـ سعودیە رێككەوتوون، ئەمەش لە كاتێكدایە، لە مانگی رابردوو هەر دوو وڵات، لەسەر كردنەوەی دەروازە سنورییەكانی نێوان رێككەوتن.
هەر بەپێی ئەو زانیارییانە، كە سەرچاوەیەك لە وەزارەتی نەوت بۆ (هەواڵ)، ئاشكرایكرد:”لە دوا سەردانی وەزیری نەوتی عێراق بۆ ریازی پایتەختی سعودیە، هەر دوو وڵات لەسەر كاركردنەوەی بۆڕی نەوتی عێراق ـ سعودیە رێككەوتوون”، روونیشیكردەوە:”بەپێی رێككەوتنەكە، دەبێت لە سەرەتای ساڵی داهاتوەوە، بە كرداری بۆڕییە نەوتیەكە بكەوێنەكار”.
ئەم رێككەوتنانەی نێوان عێراق و سعودیە، دوای سەردانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ سعودیە لە مانی حوەزیرانی رابردوو دێت، كە بە دواییدا هەر یەك لە وەزیرانی ناوخۆی و بازرگانی و نەوتیش سەردانی ئەو وڵاتەیان كرد.
بۆڕی نەوتی عێراق ـ سعودیە، كە نەوتی عێراق بە خاكی سعودیادا تێدەپەڕێنێت، بە یەكێك لە سەرچاوە گرنگەكانی هەناردەی نەوتی عێراق دادەنرێت و لە جەنگی كەنداوی دووەمەوە لە ساڵی (1991)ـەوە لە كاركەوتووە.
 





‌ 275 جار بینراوه‌
9/9/2017 10:00:00 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved