نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کاتژمێر یازدە
باج بەبێ یاسا دانانرێت



بۆ بەرێزان : سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك
تێكرای ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك
بابەت / هەڵًوەشاندنەوەی پرۆژەی هەڵۆی كەركوك

دوای ئەوەی سكڵای زۆری هاوڵاتیانی كەركوك و پارێزگاكانی ترمان سەبارەت بە كۆمپانیای بەناوی (صقر كركوك) هەڵۆی كەركوكمان پێگەیشتووە بەوەی سەرەتاهاولانیانی شارەكەیان ناچار كردووە بە پێدانی (25000) دیناری عیرَاقی بەرامبەر بە پارجە تێپێك لەسەری نووسراوە (صقر كركوك ــ هەڵۆی كەركوك) و تا ئێستاش دەرنەكوتووە چ سوودێك بە هاوڵاتیان دەگەیەنێت، ئێستا كۆمپانیاكە هەر بەوە نەوەستاوە بەڵكو دوای تێپەربوونی ساڵێك دیسانەوە داوای دووبارە پێدانەوەی پارە بە بڕی (18000) دینار دەكاتەوەو كەسیش نازانێت ئەو باجە لە بەرژەوەندی كێیە، هەر بۆیە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ئاگادار دەكەینەوە كا ئەم كاری كۆمپانیای ناوبراوو وەرگرتنی سەرانە بە شێوەی نایاسایی و نا دەستووری رابگرێت كە بە بەبەرچاوی ئیدارەی حكومەتی كەركوكەوە دزی و تاڵانی لە گیرخەڵكەكەی دەكرێت ، لە كاتێكدا ئەم كۆمپانیایە لە بەغداو سەرجەم شارەكانی عێراق لێك هەڵوەشێندراوەتەوەو كری پێ ناكرێت، چونكە وەرگرتنی باجی لەو چەشنە پشت بە هیچ رێوشوێنێكی یاسایی نابەستێت و و پێچەوانەی بڕگەی (1)ـی دەقی مادەی ژممارە (28)ـی دەستوورییە كە دەڵێت: (باج و خەراج دانانرێت و هەمواریش ناكرێتەوەو كاری لەسەر ناكرێت و هاوكات لانابرێت بەبێ ئەوەی بە بڕگەیاسایەك كاری لەسەر نەكرێت)، هاوبار یاسا رێگە نادات بە هیچ دامودەزگاو فەرمانگەیەك هیچ برە پارەیەك بەبێ پاڵپشتی بڕیار لەوەزارەتی داراییەوە وەربگیرێت و دەبێ قەواڵًەی دەستووری و یاسایی هەبێت. 
داواكارم لە ئەنجومەنی بەرێزتان كاركردن بە وەرگرتنی ئەمجۆرە باجانە لە هاوڵاتیانی كەركوك و سەرجەم هاوڵاتیانی شارەكانی تری عێراق كە سەردانی شارەكە دەكەن راگرن كە بارگرانی دەخاتە سەر شانی هاوڵاتیان بە بێ ئەوەی هیچ پاساوێك بۆ بوونی ئەمجۆرە پرۆسەیە هەبێت، چونكە ئەوجۆرە راییكاریانە جگە لە ئاكاری نابەجێی ئەندامانی هەڵۆی كەركوك لە دەروازەو بازگەكانی شارەكە بەرامبەر بە هاوڵاتیان هیچ سوودێكی تری لێ ناكەوێتەوە. 

شوان حەوێز داودی 
ئەندام ئەنجومەنی عێراق
‌ 3729 جار بینراوه‌
9/16/2017 10:11:42 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved