»  کوردستان
بە هۆی نوێنەكردنەوەی تۆماری دەنگدەران گەنجانی تەمەن 18 - 21 ساڵ مافی دەنگدانیان نییە
 رەوان تاڵیب



بەوتەی ئۆفیسی كەركوكی كۆمیسۆنی باڵای سەر بەخۆی هەڵبژاردنەكان و راپرسی هەرێم لە كەركوك ئەو هاوڵاتیانەی تەمەنیان لە دوای ساڵی 2014 وە بۆتە 18 ساڵ ئەوە مافی دەنگدانیان نییە.
ئەحمەد قاسم، وتەبێژی ئۆفیسی كەركوكی كۆمیسۆنی باڵای سەر بەخۆی هەڵبژاردنەكان و راپرسی هەرێم لە كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ) رایگەیاند:”لە كەركوك بەهۆی ئەوەی درەنگ دەستمان كردوە بەكارەكان و چەند رۆژێكی كەمیش ماوە بۆ ریفراندۆمەكەی 25 ئەیلول بۆیە كار لەسەر تۆماری دەنگدەرانی ساڵی 2014 دەكەین”، روونشیكردەوە:”ئەو هاوڵاتیانەی تەمەنیان لە دوای ساڵی 2014 وە بۆتە (18) ساڵ ئەوە مافی دەنگدانیان نیە بۆ ریفراندۆم و بەپێی یاسا ناتوانن دەنگ بدەن. 
ئەمەش لەكاتێكدایە هەریەكە لە دایكبوانی ساڵەكانی (1997 و 1998 و 1999) لە ئێستادا تەمەنی یاساییان تەواو كردوە بە پێی یاسا نێو دەوڵەتیەكان لە سەرووی (18) ساڵەون مافی دەنگدانیان هەیە، 
ئەحمەد قاسم، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”(43) بنكە لە شارەكە كراوەتەوە بۆ دەنگدان لەسەر ریفراندۆم، هۆكارەكەشی بۆ ئەوە ئەگەرێتەوە كە چەند ناوچەیەكی كەركوك لە ژێر دەستی داعشن و بەشێكی دیكەشی ئەوەیە ژمارەی دەنگدەر لە هەڵبژاردنەكانی رابردوودا كەمترە لەبەر ئەوەی كورد و ناوچە كوردیەكان زیاتر دەنگ دەدەن، بۆیە لە گەرەكە عەرەبیەكان دانراوە بەڵام كەمترە”. 
وتەبێژەكەی ئۆفیسی كەركوكی كۆمیسۆنی باڵای سەر بەخۆی هەڵبژاردنەكان و راپرسی هەرێم لە كەركوك، ئەوەشی نەشاردەوە:”تاوەكو ئێستا كە چەند رۆژێكی كەم ماوە بۆ دەستپێكردنی ریفراندۆم ئێمە بەرچاوروون نین كە دەتوانین كارەكان و ئامادەكاریەكان تەواوبكرێن یاخود نا”.


‌ 465 جار بینراوه‌
9/16/2017 10:16:54 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved