»  کوردستان
دوو ساڵە پارەی هاندان بۆ مامۆستایانی وانەبێژ لە كەركوك خەرجناكرێت
 رەوان تاڵیب



ماوەی دووساڵە پارەی هاندانی مامۆستایانی وانەبێژ لە كەركوك خەرج نەكراوە، سەرپەرشتیارێكی پسپۆڕی ئیداری هۆكارەكەی بۆ قەیرانی دارایی و كەمتەرخەمی خوێندنی كوردی لەكەركوك دەگەڕێنێتەوە. 
رەئوف سەعدوڵا، سەرپەرشتاری پسپۆری ئیداری  لە بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی كوردی لە كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:"ماوەی دوو ساڵە پارەی هاندانی مامۆستایانی وانەبێژ لە كەركوك لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستانەوە خەرجنەكراوە "، روونشیكردەوە:"هۆكاری خەرجنەكردنەكەشی بۆ بوونی قەیرانی دارایی و كەمتەرخەمی پەروەردەی خوێندنی كوردی لە كەركوك دەگەڕێتەوە".
بەوتەی رەئوف سەعدوڵا، لە شارەكانی هەولێر و سلێمانی پارەی چەند مانگێك بۆ وانەبێژن خەرجكراوە، بەڵام بۆ كەركوك خەرجنەكراوە، ئەمەش كەمتەرخەمی پەروەردەی كەركوكە"، هاوكات باسی لەوەشكرد:"بۆ ساڵی نوێی خوێندن بڕیارێك هەیە كە پارەی ئەو وانەبێژانە زیاد بكرێت، ئەمەش وەكو هاندانێك بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە وتنەوەی وانە، چونكە بەوتەی خۆیان لە ئێستادا وەزارەت ناتوانێت مامۆستا دابمەزرێنێت".
رەئوف سەعدوڵا، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:"لە ئەگەرەی جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە ئەوە پارەی ئەو دوو ساڵەشیان بۆ خەرجدەكرێت"، راشیگەیاند:"ئەو دەنگۆیانەی باس لە هاتنی پارە بۆ وانەبێژەكان دەكەن زۆربەیان ناڕاست دەردەچن و لە ئێستاشدا هیچ بڕیارێكی لەو جۆرە نیە". 



 

‌ 228 جار بینراوه‌
9/23/2017 1:59:07 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved